#16

1K 184 271
                                    

Kiss me on the lips, lips
Our own little secret
I wanna be addicted to your prison,

So I can't serve anyone
That's not you even though I know,
I drink the poisonous Holy Grail!

" BTS - Blood Sweat & Tears "
—————————————————


















دوای ئەوە هەموو شتێک زۆر بە خێرایی ڕویدا.
خزمەتکارەکان بە شپرزەیی بە دەوری ئەم چوار پیاوە کە لە شوێنێکی مەترسیدار گەڕابوونەوە دەهاتن و دەچون وە بە هێواشی دەستیان لە شوێنی برینەکانیان دەدا بۆ ئەوەی خوێن بەربوونەکە بوەستێنن.





هەندێکیان هەوڵیان دەدا بۆ ئەوەی ئەو خوێنە ڕەنگ تێرە کە لەسەر بەردە ڕەنگ کاڵەکانی نێو حەوشەکە چەسپابوو پاک بکەنەوە.





بەڵام ئەوە وا دیار بوو هیچ یەک لە پیاوەکان گرینگی بەمە نادەن، سوور بوون لەسەر ئەوەی کە خۆیان برینەکانیان دەدورنەوە و پێویستیان بە ئەوان نیە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن.





کچە خزمەتکارێک بە شێوەیەکی کرداری جەستەی کرژ بوو کاتێک ئیمپڕاتۆر بە ساردی سەیری کرد بۆ ئەوەی وازی لێ بهێنێت، وە ئەو بە خێرایی وازی لێی هێنا و ئەوێی جێهێشت.





کاتێک چوار پیاوەکە ڕۆشتنە ژورەوە، جانگمی هەستی بە دڵی کرد کە چەند بە خێرایی لە سینەیدا لێدەدات کاتێک برینەکان و خوێنی یونگی بینی کە بە قۆڵەکانی دەهاتە خوارەوە.









"کەواتە من وا بیر دەکەمەوە ئێوە چەند شەوێکی زۆر سەختتان بەسەر بردوە، دواتر؟"
سۆکجین وتی کاتێک شێوەی دەربڕینی ڕوخساری گۆرا و ڕووی گرژ کرد هەرکە دەستی کرد بەوەی مەرهەمەکە بدا لە برینەکانی جیمین و تایهیۆنگ وە جۆنگکوک.





ئیمپڕاتۆر هەوڵی دا خۆی بگەیێنێتە قتوی مەرهەمەکە بۆ ئەوەی خۆی دەرمانەکە لە برینەکانی بدات بەڵام جانگمی پێش ئەو گەیشت پێی و قتوەکەی هەڵگرت.





"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now