#10

1.1K 186 281
                                    

I'm a king!
I'm a boss!
Remember my name!
All shit-talk they got no game
Off with their heads.

" Agust D - DAECHWITA "
—————————————————













چۆی جانگمی نەیدەتوانی وەسفی ئەو خۆشیە بکات کە بە نێو دەمارەکانیدا تێپەڕ دەبوو کاتێک تایهیۆنگ و جۆنگکوک دەرگا ڕازاوەکەی کتێبخانەکەیان پاڵنا و کردیانەوە.



ئەوە... سەرنجڕاکێش بوو.



ڕەفەی دیوارەکان پڕ بوون لە کتێبە قەبارە گەورەکانی تۆمارەکانی کۆشک و بەروارەکانیان کە ناوەوەی کتێبخانەکەیان ڕازاندبووەوە، کتێب و کاغەزە لولکراوەکان کە  دەگەڕانەوە بۆ سەرەتای دەستپێکردنی مێژووی وڵاتەکە.



نەک تەنها ئەوەی کە هەموو شوێنەکە پڕ کرابێت لە کتێبەکان بەڵکو شوێنێکی بچوکیش لە لایەکی ژورەکە تەرخان کرا بوو بۆ خوێندنەوە، بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت کتێب بخوێنێتەوە لەوێ، فەرشە حەسیریەکە ڕاخسترا بوو لەگەڵ سەرینی نەرم لەسەریەوە دانرا بوو لە لای ئاگردانەکەوە.



پەنجەرە شوشەییەکان فراوان بوون، بە ئاسانی دەتتوانی لە ڕێگەیەوە دیمەنە قەشەنگەکەی باخچە گەورەکەی کۆشکەکە ببینی کە ماڵێک بوو بۆ گوڵە بەهاریەکان کە دەستیان دەکرد بە خونچە کردن.



دەمی جانگمی بە سەرسامیەوە کرابووەوە، چاوەکانی زۆر بچوک بوون بۆ ئەوەی جوانی ئەم ژوورە ببینێت و قبوڵی بکات کە ئێستا بە نێویدا دەگەڕێت.






"ئەوە نایابە، وانیە؟"
سۆکجین پێکەنی کاتێک کاردانەوەی جانگمی بینی.
"نامجون بە نزیکەیی هەموو کاتەکانی خۆی لێرە بەسەر دەبات، ئەوەندە زۆر لێرەیە کە هەندێک جار ناتوانین بۆ نان خواردن بانگی بکەین!"




"یونگی، بەهەمان شێوە شانازی بەم شوێنەوە دەکات"
تایهیۆنگ وتی کاتێک دژی ڕەفەی کتێبەکان پشتی دادایەوە.
"ئەو دێت بۆ ئێرە کاتێک لە میزاجێکی باشدا بێت"





"ئەو وادەکات؟"
جانگمی ئەوەی بە لاوە جیاواز بوو کە ئیمپڕاتۆرێکی بەم شێوەیە دڵڕەق ون ببێت لە نێو ژورێک کە پڕ بێت لە کتێب و چیڕۆک.





"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now