#23

1K 165 217
                                    

Lonely boy staying lonely,
The memories that stayed
By your side (memories)

Lonely boy staying lonely
What's left is a breakup!

She ain't my one and only!

" TXT - Lonely Boy "
—————————————————















تیشکی گەرمی خۆر ختوکەی پێستە کرێمیەکەی شاژنی دەدا، وە بەسەر پێڵوی چاوەکانی دا سەمای دەکرد بۆ ئەوەی وای لێ بکات لە خەوە شیرینەکەی خەبەری ببێتەوە.




ئەو تەواوی ڕۆژەکە خەوتبوو، بەهەرحاڵ ئەوە جێگای تێگەیشتن بوو کە بۆچی ئەم ماوە زۆرە خەوتووە بێگومان ئەمە بەهۆی بارودۆخەکەیەوە بوو کە چەند شەوێک بەر لە ئێستا تێیکەوتبوو.




جانگمی بۆ چەند خولەکێک لە شوێنی خۆی بە کەمی جوڵایەوە بۆ ئەوەی دوبارە خەوی لێ بکەوێتەوە پێش ئەوەی بە نا دڵیەوە چاوەکانی بکاتەوە دوای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوو لەوەی بخەوێتەوە.




کاتێک چاوەکانی کردەوە نەیدەتوانی بە باشی ببینێت بەهۆی ئەم ڕوناکیە زۆرەی کە بەسەر شێوەیدا دەدرەوشایەوە.




ئەوە خولەکێکی ویست تاوەکو ڕاهات بە ڕوناکیەکە و توانی بە باشی ببینێت، وە چاوەکانی کەوتنە سەر ئەو قۆڵەی کە دەوری کەمەری دابوو.




هاوسەرەکەی بە ئارامی خەوتبوو، قژە ڕەشەکەی چاوەکانی داپۆشی بوو، یەکێک لە قۆڵەکانی لە ژێر سەری جانگمی دانابوو وە ئەوی تریان بە توندی کەمەری گرتبوو هەر وەک ئەو کاتەی کە خەویان لێ کەوت.




بێگومان جگە لەو کاتەی کە ماچی یەکتریان کرد لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیان و دوێنێ شەو، جانگمی هەرگیز بواری ئەوەی نەبووە بە تەواوی سەرنجی شێوە نایابەکەی هاوسەرەکەی بدات.





ئەم برینە قوڵەی کە وەکو نیشانەیەک لەسەر ڕوخساری نەخشاوە پێشتر جانگمی دەترساند بەڵام ئێستا ئەمە وەکو ئاماژەیەکە بۆ بوێریەکەی یونگی بەلایەوە.




چاوە داخراوەکانی زۆر خۆشەویست و جوان دەردەکەوتن، وە پێستە شیریەکەی زۆر نەرم دیار بوو، لێوەکانی لە کاتی خەوتندا بۆ لای یەکتری هاتبوونەوە کە وەکو منداڵێکی شیرینی خەوتوو وابوو.






کیوت.







بە شێوەیەک جانگمی بێ ویستی خۆی پەنجەکانی بەرز کردەوە بۆ سەر ڕوخساری یونگی، وە دەستی کرد بەوەی بە نەرمی دەست بەسەر شێوە نایابەکەی ڕوخساری دابهێنێت، ئێسکی لوتی، لێوەکانی، ڕومەتە نەرمەکانی، نیشانەکەی سەر ڕوخساری.





"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now