#5

1K 189 182
                                    




Hey you!
You deserve the best<3

———————————————————







"من دەمەوێت بڕۆم بۆ دەستشۆر"
جانگمی بە چرپەوە بە ناری وت، کە ناری بە دڵخۆشیەوە سەری خۆی بۆ لەقاند کاتێک دوو گڵاسی
شەرابی میوەی لە دەست بوو.






چا ناری ڕوومەتەکانی پەمەیی بوو بوون، قژی بە کەمی تێک ئاڵا بوو بەهۆی سەماکردنەوە.
"من لێرە چاوەڕێت دەکەم!"






جانگمی سەری بۆ لەقاند، وە ڕێگای خۆی گرتە بەر کاتێک بە نێو ئەو قەڵەباڵغیەی ئەوێ دا تێپەڕ بوو کە هەموو ئافرەتە گەنجەکان چێژیان لە کاتی خۆیان وەردەگرت و سەمایان دەکرد بەو جلە فشانەی بەریانەوە.






ئەو گەیشتە شوێنێکی هێمنتر لەو شوێنەی کە لێی بوو، هەوڵی دەدا ڕێگاکەی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بگات بە دەستشۆرەکە، هەستی بە گەمژەیی دەکرد کە نەیدەزانی بۆ کوێ دەڕوات و لە کوێیە ئێستا.





ئەو سەرنجی لەسەر ئەو دیوارانەی کۆشکەکە بوو کە بە شێوەیەکی ئاڵۆز هەڵکۆڵدرا بوون و شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشیان هەبوو بە تەواوی ون بوو بوو لە نێو جوانی نەخشەکانیاندا کە زۆر زیرەکانە کاریان لەسەر کرابوو.







ئەو ڕاچڵەکی کاتێک هەستی کرد کە جەستەی بەر جەستەی کەسێکی تر کەوت.







"ببورە"
بە ڕێزەوە خۆی چەماندەوە، هیوای دەخواست ئەو کەسەش تەنها وەک ئەو میوانێک بێت.







"سەیری بەردەمی خۆت بکە کاتێک دەڕۆی!"
ئەو کەسە بە دەنگە ساردەکەی وەڵامی دایەوە.








وە کاتێک جانگمی چاوەکانی بەرز کردەوە و خستیە سەر ئەو کەسە، چاوەکانی فراوان بوون بە بینینی ئەوەی کە خۆی بە کێدا کێشاوە تەزوویەک بە گیانی دا تێپەڕ بوو.







ئیمپڕاتۆر.








ئەو گوێی لە زۆر چیڕۆکی ترسناک و سامناک بوو بوو دەربارەی ئەو پیاوەی کە شانشینەکە بەڕێوە دەبات، وە ڕێک لەو کاتەدا وا هەستی کرد کە هەموو  ژیانی بە تەواوی کۆتایی هات.







پاشا توڕە دیار بوو.








"کێ بە ڕێگادا دەڕوات بێ ئەوەی سەیری ئەو شوێنە بکات کە بۆی دەڕوات؟"
پاشا بە تۆنێکی سارد وتی.
کە بەس بوو بۆ ئەوەی ئەم کچەی بەردەمی ترسێکی زۆر بەسەری دا زاڵ ببێت.








&quot;𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿&quot; 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now