#22

1K 171 129
                                    

That dimple is illegal!
No, it's dangerous, oh yes

So I call you illegirl
Your existence alone is a crime!

Was it a mistake made by an angel?
Or a deep kiss?

That dimple is illegal
But I love it anyway..

" BTS - Dimple "
—————————————————


















"جانگمی"
یونگی نزیکتر بوویەوە، هەناسە گەرمەکانی بەر ڕوخساری جانگمی دەکەوت.
"دەتوانم؟"





جانگمی بە ڕادەیەکی زۆر سەرسام بوو بوو بۆ ئەوەی وشەیەک دەرببڕێت، لە شوێنی ئەوە تەنها سەری خۆی لەقاند بە مانای ڕازی بوون وە چاوەکانی بە خێرایی داخست کاتێک هەستی بە لێوەکانی یونگی کرد لەسەر ئەوانەی خۆی.





هەروەکو ئەو کاتەی کە لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیان ماچی یەکتریان کرد بە هەمان شێوەی ئەو کات یونگی زۆر بە هێمنی ئەوی ماچ دەکرد، بەڵام ئەمجارە نزیک بوونەوەکە بەهۆی خۆشەویستیەوەیە ئەمە ماچێکی پڕ لە هەستە.





لێوەکانی یونگی زۆر نەرم بوون لەسەر ئەوانەی جانگمی، بەڵام هێواش هێواش ماچەکە زیاتر قوڵ دەبوویەوە وە یونگی نەیدەتوانی کۆنترۆڵی خۆی بکات کاتێک لێوی خوارەوەی جانگمی ڕادەکێشا، ئەو زیاتری دەویست.






قۆڵەکانی یونگی دەوری جانگمی'یان دابوو کە وەکو پاڵپشتیێک بوو بۆی بۆ ئەوەی ئەو بە جێگیری بهێڵێتەوە، وە دەستەکانی جانگمی لە دەوری ملی یونگی ئاڵا بوون بە نەرمی دەستی دەجوڵاندەوە بە نێو قژە تاریکەکەی یونگی دا و یاری لەگەڵ دەکرد.






ئەوان بە تەواوی تێکەڵی ماچەکە بوو بوون کە هەموو شتێک بێدەنگ دەردەکەوت لە لایان، زۆر بە قوڵی ماچی یەکتریان دەکرد وەکو ئەوەی هیچ بەیانیێک بوونی نەبێت.







یونگی بە ئارامی دەستەکانی دەجوڵاندەوە لەسەر جەستەی جانگمی، بەڵام ئەم ئارامیە تەنها بۆ ئەوە بوو کە کۆنتڕۆڵی هەست و حەزەکانی بکات.







"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now