#4

1.1K 195 101
                                    





<3Enjoy your time honey🍯!


——————————————————










پاشا بەڕاستی بیرێکی زۆری لە بیرۆکەکەی جیۆن کردەوە، وە بۆ چەند ڕۆژێک بە تەواوی مێشکی سەرقاڵ بوو بەو بابەتە کە لە کۆتایدا بڕیاری دا کە ئەوە ئەنجام بدات.



وەک ئەوە نیە کە ئەو بە ڕاستی هاوسەرێکی بوێت، بەڵکو ئەوە بۆ پاراستنی تەختەکەی بوو، بۆ جێنشینێک بۆ دەسەڵاتەکەی.



بۆیە لە بەیانیەکی زووی ڕۆژێکی نوێدا، کاتێک خۆر زۆر بە کەمی لە ئاسمانی فراوان خۆی نیشاندابوو و ناوچەکەی بە کەمی ڕووناکدەکردەوە.



خزمەتکارەکانی کۆشکی شاهانە بەناو هەموو شوێنێکی شانشینەکە دەگەڕان و ئەوەیان ڕادەگەیاند کە ئیمپڕاتۆر خۆی ئاهەنگێکی سەماکردن و خۆشی بینینی سەرنج ڕاکێشی ساز کردووە و پێویستە هەموو خانمە گەنجەکان ئامادە بن.



ئاهەنگەکە سێ شەوی دەخایاند لە کۆشکەکە ، وە هەموو خانمە گەنجە سەڵتەکان لە شانشینەکە بێگوێدانە ئەوەی کە خەڵکی کوێن یان لە چ ئاستێک و بارێکی کۆمەڵایەتی دان، پلە و پایەیان چیە ڕێگە پێدراو بوون بۆ ئەوەی ئامادەبن و چێژ ببینن لە کاتەکەیان.



هەموویان بە باشترین شێوە خۆیان ئامادە دەکرد، جلەکانیان نایاب و ڕازاوە بوو بە نەخشی جۆراو جۆر و دەگمەن، هەریەکەیان بە شێوەیەکی دڵبەرانە دەردەکەوتن وە بێگومان شێوەیەکی خانەدانانە و گرانبەهایان هەبوو.











***











"ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ ئاهەنگەکە!"
چا ناری هاوارێکی کرد، بە چاوە درەوشاوەکانی بە دەوری خۆیدا دەخولایەوە لە نێو هانبۆکەکەیدا، ئەوە کۆتا مۆدێلی هانبۆک بوو بۆ ئێستا.



"ئەوە زۆر قەشەنگ دەبێت.
من دڵنیام هەموو سەربازەکانیش لەوێ دەبن!
بیر لەوە بکەوە جانگمی، چی ئەگەر من هاوسەرێکم بۆ خۆم دۆزیەوە لەوێ؟"






ناری بە دڵخۆشیەوە پێکەنی کاتێک باشترین هاوڕێکەی سەری خۆی جوڵاند لە ڕەفتارەکانی.
بەڵام زەردەخەنەیەکی بچوک لێوەکانی جانگمی نەخشاند.






&quot;𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿&quot; 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now