#24

992 173 142
                                    

Follow your dream like breaker
Even if it breaks down,
Don't ever run backwards, never!

Because the dawn right before the sun rises is the darkest!

Even in the far future,
Never forget the you of right now!

Wherever you are right now,
You're just taking a break!

Don't give up,
You know!

Don't get too far away, tomorrow!

" BTS - Tomorrow "

P.S | it's my favorite song:)
——————————————————

















جانگمی و یونگی لە کتێبخانەکە بوون، تیشکی گەرمی خۆر بە هێواشی ون دەبوو هەمووانی ئاگادار دەکردەوە لەوەی ئەوە کاتی ئێوارەیە و کەمێکی تر تاریکایی شەو دەست دەگرێت بەسەر ناوچەکەدا.




کچەکە لە باوەشی یونگی دانیشت بوو، کتێبێک لە نێو دەستەکانی بوو کاتێک بە بێ دەنگی دەیخوێندەوە، ئیمپڕاتۆر تەنها سەیری ئەوی دەکرد جاروبار سەیرێکی کتێبەکەی دەکرد کە جانگمی زۆر سەرسامی ئەم کتێبە بوو.




یونگی قۆڵەکانی لە کەمەری جانگمی ئاڵاندبوو، سەری خۆی لەسەر شانەکانی دانابوو و بۆنی دەکرد و کەم کەمە ماچی بچوکی لەسەر ملی جێدەهێشت.




کچەکە لەبەردەم خۆیەوە زەردەخەنەی دەکرد کاتێک هەستی بە ماچە نەرمەکانی ئەو دەکرد لەسەر پێستی، بەڵام هیچ جوڵەیەکی نەدەکرد تەنها بە ئارامی خەریکی خوێندنەوەی خۆی بوو بۆ ئەوەی زیاتر بەم شێوەیە بمێننەوە.




هەردووکیان چێژیان لەم بێدەنگیەی نێوانیان وەردەگرت.
ئەوان بە تەواوی نوقمی جیهانێکی تر بووبوون لەگەڵ یەکتری.





...






"یونگی؟"





"همم؟"






جانگمی کتێبەکەی دەستی داخست وە ڕووی خۆی وەرگێڕا تاوەکو سەیری هاوسەرەکەی بکات کاتێک هێشتا لە نێو باوەشی دا بوو.




دوبارە نیشانەکەی سەر ڕوخساری سەرنجی جانگمی بۆ خۆی ڕاکێشا کە لە ژێر ڕوناکی خۆرئاوا بوون دەدرەوشایەوە.









"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now