:)Enjoy your reading baby<3——————————————————
"چەند ڕۆژێکی جوانە!
بەیانیەکی خۆرەتاوی نایاب!"دەنگە بە جۆش و خرۆشە ئاسودە بەخشەکەی
جۆنگ هۆسۆک دەنگی دایەوە لە کۆشکەکەدا، سەیرکردنێکی سەرسامانەی وەرگرت لە لایەن خزمەتکارەکانەوە.بە هەر شێوەیەک بێت، ئەو ئەوانی ئیهمال کرد کاتێک بە حەوشە سەرەکیەکەدا تێپەڕی، وە کاتێک گەیشتە شوێنی مەبەست بە ڕێزەوە خۆی چەماندەوە بۆ ئیمپڕاتۆر.
"بەیانیت باش، یونگی!"
ئەو هاواری کرد کاتێک پاشا چاوەکانی خۆی بە بێزاریەوە لێ سوڕاند."ئەوە خاوەنشکۆ یونگی'یە"
ئەو بە بیری هێنایەوە."تەنها لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆرە یەک دەناسین،
ئەوە مانای ئەوە نادات کە من یاساکانت لەسەر سوک دەکەم"
یونگی بە جدیەوە وتی کاتێک سەیری ئەم پیاوەی بەردەمی دەکرد.وە ئەوە نۆرەی هۆسۆک بوو بۆ ئەوەی چاوەکانی لە یونگی بسوڕێنێ.
"بێگومان، یونگی"
ئەو وەڵامی دایەوە.یونگی سەری جوڵاند لە یاخیبوونەکەی ئەو، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بە کەیف بوو دەربارەی ئەوە و گاڵتەی پێ دەهات.
پاسەوانەکان کە بە حەزەوە سەیریان دەکردن و پەرۆشی ئەو توانایە بوون کە جۆنگ هەیەتی بەرامبەر پاشا.
ئەو توانایەی کە تەنانەت گاڵتە بکات لەگەڵ ئەو پیاوەی کە هەمووان لێی دەترسن.
ئەگەر تەنانەت یەکێک لەوان بە ناوی ڕاستەقینەی خۆی ئەویان بانگ بکردبا، ئەوە ڕێک لە شوێنی خۆیان لەناودەچوون و کۆتایی بە ژیانیان دەهات!
"چیت دەوێت؟ من سەرقاڵم."
یونگی وتی کاتێک سەیری هۆسۆکی کرد."هەموو ئەوەی دەیکەی خەوتنە، ئەوە سەرقاڵ بوون نیە.
بە هەرحاڵ، من لێرەم چونکە نامجون بانگت دەکات"
هۆسۆک وتی
"وتی کە لە کتێبخانەکە چاوت پێی بکەوێت"
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfiction"من تەنها سەیری سەرەوەم کرد، بەڵام ئێستا دەمەوێت سەیری خوارەوە بکەم وە قاچەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر بکەم" چۆی جانگمی، وەکو هەموو ئەوانەی شانشینەکە تەنها لە یەک کەس دەترسێت. ئیمپڕاتۆر. بە ساردیەکەی، چاوتێبڕینە هەژێنەرەکەی وە پەڵە نامۆکەی سەر ڕوخسار...