#1

1.4K 228 23
                                    







Enjoy your reading sweetie<3




———————————————————







"سۆمین، تۆ بە تەواوی نایابی"


دەنگی قاقای پێکەنین وای دەکرد هەست بە کەڕبوونی گوێیەکانت بکەی لەو کاتەی چۆی جانگمی ڕاچڵەکی بەهۆی ئەو هەمووە دەنگە دەنگەی نێو ماڵەکەیان.


ئەو دڵنیا بوو لەوەی کە دراوسێکانیان زۆر بەوە بێزار دەبن و وایان لێ دەکات هەڵبچن.


ماڵەکەیان پڕ بوو لەو کەسانەی کە ناسیاوی باوکی بوون، هاوڕێکانی باوکی بە دەنگێکی زۆر بەرزەوە قسەیان دەکرد و دەیان خواردەوە بۆ ئەوەی خۆشی خۆیان بگێڕن.



جانگمی، بە دڵنیایەوە خۆی لە سەیرکردنە سەیرەکانی ئەوان دەشاردەوە، خۆی حەشاردابوو لە دوای ئەو پەردەیەی کە ژوورە سەرەکیەکە و چێشتخانەکەی لە یەکتر جیاکردبووەوە.



دایکی گەڕایەوە دوای ئەوەی کە خواردنی زیاتری بۆ دانان لەسەر مێزەکە کە بە تەواوی بێزار بوو بوو بەهۆی ئەو هەمووە دەنگە دەنگەی کە لە ماڵەکەیان دەهات.


"دەبێت کەی ئەوان بڕۆن؟"
ئاهـ هانیول منگەی کرد


سەیری دوا بوتڵی شەرابی میوەکەی کرد لە ناو دۆڵابەکە، کە دڵنیا بوو ئەویش تەواو دەبێت بەمزوانە.


"بەو پێیە بێت دراوسێکان دێن و لە دەرگامان دەدەن"
جانگمی وتی کاتێک سەیری قۆڵی هانبۆکەکەی دەکرد

سەرنجی داوە شلبووەوەکانی دا، بڕیاری دا کە بەیانی چاکیان بکاتەوە و جلەکەی ڕێک بخاتەوە.




"باشە، سوپاس بۆ خاوەنشکۆ کە هاتووچۆی قەدەغە کردووە بۆ هەفتەی داهاتوو.
من پێویست ناکات خزمەتی ئەم کەسانە بکەم بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک"
هانیول زەردەخەنەی کرد و هەناسەیەکی هەڵکێشا.


کچەکەی لەو کاتەدا ڕووی گرژ کرد بە هۆی ئەو قسەیەی کە ئێستا دایکی کردی.


"خاوەنشکۆ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە؟
لە کەیەوە؟
تۆ چۆن ئەوەت زانی؟"
ئەو بە شۆکەوە پرسیاری کرد، بە تەواوی بێ ئاگا بوو لەو بڕیارە.



&quot;𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿&quot; 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now