#12

1.1K 175 194
                                    

Why am I crying so much?
Hey, stay by my side & smile!

A future without you
Is a world without colour,
It's monochromatic & cold!

The darknesses we see
Is So Beautiful,
I want you to believe in me!

Looking only directly at you,
So you don't go away!

" BTS - Your Eyes Tell "
——————————————————













لە کۆتایدا چاوەکانی کردەوە و لە خەوە قوڵەکەی بەخەبەر هات، چۆی جانگمی بۆی دەرکەوت کە ئەو لەو شوێنە نیە کە کۆتا جار لەوێ بوو.



پێخەف و سەرینە سپیەکان دەوری جەستەیان دابوو نوقم بووبوو لە نێو گەرمیەکەیان، ئەو لە ژورەکەی خۆی بوو.



ڕووی خۆی گرژ کرد کاتێک هەوڵی دەدا بیر لەوە بکاتەوە کەی بە تەواوی ئەو کەوتە نێو جیهانی خەوەوە کاتێک لە کتێبخانەکە بوو، بەڵام کاتێک هەوڵیدا ئەوەی بیر بکەوێتەوە، بیرۆکەیەک مێشکی داگیر کرد.







ئەگەر ئەو لە ژورەکەی بێت، کەواتە دەبێت کەسێک ئەوی هێنا بێت بۆ ئێرە، وە ئەو کەسەش دەبێت...
یونگی بێت.







هەڵسایەوە و بە ڕێکی دانیشت لەسەر جێگاکە، کچەکە شەقێکی لە دەمی خۆی دا، بە خێرایی چاوەکانی بە دەوری ژورەکەیدا گەڕاند، سەرەڕای ئەوەی هێشتا چاوەکانی خەواڵوو بوون و بینایی ڕوون نەبوو.






یونگی ئەوی هێناوەتەوە بۆ ژورەکەی؟







بە هێواشی لەپی دەستی لەسەر دەمی لابرد، ڕومەتە جوانەکانی بە کەمی سور هەڵگەڕان کاتێک کە سیناریۆیەکە هاتە بەردەم چاوەکانی.



سەری خۆی جوڵاند بۆ ئەوەی ئەم بیرکردنەوانە لە میشکی بڕۆنە دەرەوە، شاژن لە نێو جێگا گەرمەکەی هاتە دەرەوە وە بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشت.






ئەو پێویستە کەمێک مێشکی ئارام بکاتەوە.












***












"شەوی هاوسەرگیریەکەت چۆن بوو؟"





"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now