#6

1.1K 191 120
                                    

Cause all of the small
Things that you do..
Are what remind me
Why I fell for you!
And when we're apart
And I'm missing you..
I close my eyes and
All I see is you!

" New West - Those Eyes "
—————————————————






"ئەوم دەوێت."








بێدەنگی ئەو ژوورەی داگیر کردبوو کە حەوت گرینگترین پیاوی تەواوی شانشینەکەی تێدا وەستا بوو، لەگەڵ ئافرەتێکی گەنج کە بێگومان هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە چی ڕوودەدات.



ئەو تەنها زۆر ترسا بوو.



قژ زەردەکە یەکەم کەس بوو کە لە ناکاو قسەی کرد، زەردەخەنەیەکی بچوک لێوە شێوە بوکەڵەییەکەی داگیر کردبوو.
"باشە کەوایە، دەبێت بڵێم
یونگی تۆ بە دڵنیاییەوە سەلیقەیەکی باشت هەیە بۆ کەسێک کە بە بەردەوامی خۆی دوور دەخاتەوە لە ڕەگەزی بەرامبەر وەک ئەوەی ژیانی لەسەر ئەوەوە وەستا بێت"



دوای ئەوەی ئەوانەی وت،
ئەو وە پیاوە قژ ڕەشەکەی تەنیشتی بەیەکەوە پێکەنین.



ئیمپڕاتۆر وەک ئەوەی سەرسام نەبێت بە ڕەفتارەکانیان سەیری ئەوانی دەکرد کاتێک ڕووی لە هاوڕێکانی کردبوو.



"خاتوون، ناوت چیە؟"
نامجون بە ڕووخۆشی پرسی، نەیدەویست ئەو کچە داماوە زیاتر بترسێنێ کە کەوتۆتە ئەم بارۆدۆخەوە، کە تەنها ئەوەی دەویست ئەوە بوو بڕوات بۆ دەستشۆر.



"چۆی جانگمی"
ئەو بە دەنگێکی نزم وەڵامی دایەوە.
چاوەکانی هێشتا جێگیر کرابوون لەسەر زەویەکە وەکو ڕێزێک بۆ ئەوان.



"ئەوە کارێکی جوان نیە کە سەیری کەسێک نەکەی کاتێک قسەت لەگەڵ دەکات."
جانگمی لە شوێنی خۆی ڕاچڵەکی کە گوێی لە دەنگە ساردەکەی ئیمپڕاتۆر بوو.




وە دوای ئەوە جانگمی ڕاستەوخۆ چاوەکانی خستە سەر چاوە دراگۆنیەکانی کیم نامجون.




"چۆی؟"
سۆکجین پرسیاری کرد.
"ئایە بەهەر شێوەیەک بێت تۆ کچی چۆی دایهانی؟"





"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now