epilogue.

1.5K 193 152
                                    

Was it honestly the best?
Cause I just wanna see the next
Diligently passing through

All our yesterdays so beautifully

Yeah the past was honestly the best
But my best is what comes next
I'm not playing, nah for sure!

Heading towards the day
Till I get winded

You and I, best moment is yet to come!

" BTS - Yet To Come "
——————————————————














هەرچەندە زەویەکە بە ڕەنگی ڕەساسی و سپی وە شین داپۆشرا بوو، وە ئەستێرەکان هەستیان بە ساردی دەکرد بەهۆی سەرمای زستانەوە، بەڵام خۆرئاوا بوونەکان ئاسۆی ڕوناکی پەمەیی و پڕتەقاڵی و سورێکی ڕەنگ ئاگرینیان بەسەر ناوچەکەدا بڵاو دەکردەوە، کە نەک تەنها کەشەکەی گەرم دەکردەوە بەڵکو وای لە دڵەکان دەکرد بە تەواوی هەست بە گەرم بوونەوە بکەن بەهۆی دیمەنە جوانەکەیەوە.






چۆی جانگمی سەیری دیمەنەکەی بەردەمی دەکرد کاتێک خۆر بە هێواشی ون دەبوو، نەتەوەکەی نوقم دەکرد لە نێو گەرمیەکەی دا، بە شکۆداریەوە ئاسۆیەکانی خۆی قوڵ دەکردەوە، ڕێگای خۆی دەگرتە بەر بۆ ئەوەی تاریکی دەست بەسەر جیهاندا بگرێت.






لایەکانی کۆتایی لێوی جانگمی بەرز بوونەوە بۆ سەرەوە و زەردەخەنەی کرد کاتێک هەستی بە شەقێکی بچوک کرد لە قوڵایی سکیدا، هێشتا بەتەواوی بەهێزە بۆ ئەوەی هەست بەم هەستانە بکات.






بە خۆشەویستیەوە دەستی بەرەو کەمەری برد و بە هێواشی دەستی بەسەر سکی خۆیدا دادەهێنا، ئەو هەرچەندە جلی زۆری لەبەر بوو بەڵام هێشتا دەیتوانی هەست بە لێدانەکانی کۆرپەکەی بکات.






جانگمی ئەوەی دۆزیەوە کە ئێستا ئەمە وەک خوویەکی لێهاتووە کە جلی قەبارە گەورە و گەرم لەبەر بکات، وە چەندەها پارچەی تر وا لە لای بەرگدورن بۆ ئەوەی بە قەبارەی ئەو بدورێن کە هەم بۆ ئەو گونجاو بێت و هەمیش بۆ کۆرپەکەی سکی کە وای لە جانگمی کردووە کەمێک قەڵەو ببێت بەهۆیەوە.







"ئایە خۆرئاوا بوونت بە دڵە، بچکۆڵەکەم؟"
جانگمی بە چرپەوە وتی بۆ ڕۆڵەکەی کاتێک هێشتا چاوە گەشاوەکانی لەسەر ونبوونی ڕوناکی تیشکی خۆرەکە بوون.
"من بەڵێنت پێ دەدەم کە من ئەوە بە تۆ نیشان دەدەم، بەڵام تۆ دەبێت بەڵێنم پێ بدەیت کە ئازارم نادەیت، باشە؟"






"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Onde histórias criam vida. Descubra agora