There were
all sorts of different happeningsI hear the sound
Of my mum's heart's clock!The news of my accident
I couldn't tell, andThe phone that rang
During my schedule, and
Told me of my father's liver cancer!" Agust D - AMYGDALA "
————————————————سێ مانگ تێپەڕی بێ هیچ کێشەیەک لە کۆشکەکە وە چۆی جانگمی ئەوەی دۆزیەوە کە ئەو چێژ دەبینێت لە ژیانە نوێیەکەی وەک شاژنێک.
تەنها ئەوە نەبوو کە ئەو کوڕەکانی زۆر خۆشدەویست چونکە وایان لێی دەکرد هەست بە ئاسودەیی بکات لە دەوروبەریان، بەڵکو ئەو زۆر بە خراپی کەوتبووە نێو داوی خۆشەویستی هاوسەرەکەیەوە.
پیاوێک کە جانگمی هەر لە سەرەتای هاتنیەوە بۆ بۆ کۆشک هەستی بە ترس دەکرد بەرامبەری، بەڵام وا بیری دەکردەوە کە ئەمانە ساڵانێکی زۆرە ڕویانداوە.
ئەوە سەیر نیە ئەگەر بڵێین ئیمپڕاتۆر و شاژنەکەی زۆر نزیک بوونەتەوە لە یەکتری کە وای لێ هاتووە خزمەتکارەکان لە نێوان خۆیاندا قسە لەسەر ئەوە بکەن کە ئیمپڕاتۆر لە دەوروبەری شاژن ئارامترە وە نەرم و نیانە.
ئەوە چیتر جێگای سەرسوڕمان نەبوو کە دەیان بینی یونگی لەگەڵ جانگمی دەسوڕایەوە بە نێو باخچە شاهانەکەی کۆشکدا و چێژی لە کاتە بەتاڵەکانی وەردەگرت لەگەڵ هاوسەرەکەیدا.
زۆر جار بە بێدەنگی خۆی جوانترین و گرانبەهاترین ئەو دیزاینانەی هانبۆکی هەڵدەبژارد کە بە دڵی دەبوون و دەینارد بۆ جانگمی بۆ ئەوەی بیانپۆشێت.
یان زۆر بە سادەیی سەیری جانگمی دەکرد بە چاوێکی پڕ لە خۆشەویستیەوە، دەتتوانی تەنها بە سەیرکردنی چاوەکانی ئەوە ببینی کە ئیمپڕاتۆر چەندە ئاشقی هاوسەرەکەی بووە ئەوە زۆر ئاشکرا بوو لە نێو چاوە تاریکەکانی، ئەو بە تەواوی نوقم بوو بوو لە نێو خۆشەویستی جانگمی دا.
هەمووان لە کۆشکەکەدا دەیانزانی کە ئەوان کەوتوونەتە داوی خۆشەویستی یەکتریەوە، جگە لە دوانەکە خۆیان.
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfiction"من تەنها سەیری سەرەوەم کرد، بەڵام ئێستا دەمەوێت سەیری خوارەوە بکەم وە قاچەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر بکەم" چۆی جانگمی، وەکو هەموو ئەوانەی شانشینەکە تەنها لە یەک کەس دەترسێت. ئیمپڕاتۆر. بە ساردیەکەی، چاوتێبڕینە هەژێنەرەکەی وە پەڵە نامۆکەی سەر ڕوخسار...