#14

989 187 196
                                    

No make up on!
I love that sh-
You so damn beautiful
I swear you make me sick!

I want your love,
I want a name
Inside my heart, there's nothing
But a burning flame!

If you want my love!
Come a little bit closer
Don't make me wait:)

" BTS - Bad Decision "
—————————————————















ڕۆژەکان بە خێرایی تێپەڕین بە بێ هیچ کێشەیەک، وە چۆی جانگمی دەستی کردبوو بەوەی بگونجێت لەگەڵ ماڵە نوێیەکەی.





ئەو ئێستا ڕاهاتووە بەوەی بەیانیان لە خەو هەڵسێت لە ژورێکی تەواو گەورە، وە بەلایەوە خۆش بوو کاتیک گوێی لە هەندێک خزمەتکار دەبوو کە خەریکن گەرماوەکەی بۆ ئامادە دەکەن.





ئەوە بۆ ئەو ئاسایی بووبوو کە بەیانیان لەگەڵ کوڕەکان نان بخوات، بە زۆری لەگەڵ گەورەترینی کۆشکەکە سۆکجین کاتی بەسەر دەبرد ئەو کاتانەی کە خواردنی ئامادە دەکرد لە چیشتخانە شاهانەکەی کۆشک، وە ئێواران سەیری خۆر ئاوا بوونی دەکرد لە بەرزترین شوێنی کۆشکەکە.





شاژن ئێستا لە ژورەکەیەتی، سەیری کاغەزی وێنە کێشانەکەی دەکرد کە لە گەشتەکەی بۆ گوندەکە کڕی بووی، بڕیاری لەسەر ئەوە دەدا کە چ جۆرە وێنەیەک بکێشێت.





پەنجە باریکەکانی کاریان لەسەر کاغەزەکە دەکرد، بە ئاگاداریەوە کاری لەسەر هەر هێلێک دەکرد کە دەیکێشا وە هەموو گۆشەکانی بە نایابی دروست دەکرد.





ئەوە کاتژمێرێک و نیوی خایاند تاوەکو ئەو بە تەواوی ڕازی بوو بە ئەنجامەکەی.





جانگمی سەرنجی کاغەزەکەی دا کە وێنەی فیلێکی لەسەر بوو، زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانی.






چەند کیوتە.







تەقەی دەرگاکە وای کرد سەرنجی بکەوێتە سەر ئەو کەسەی کە دەیەویت بێتە ژورەوە، جۆنگ هۆسۆک کەوتە بەر چاوەکانی.





"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now