When my eyes are on you..
A breathtaking shivers!
Oh you know
You get me loose!
Made me go BTBT"B.I - BTBT"
—————————————————تاکە بەشی هاوسەرگیریەکە کە ڕاگەیاندرا بۆ خەڵکی ئەوە بوو کە نووسراوێکی فەرمی لە کۆشکی شاهانەوە بڵاوکرایەوە بە نێو شانشینەکەدا،
نوسراوێک کە تەنها تێیدا نوسرابوو ئێستا ئیمڕاتۆر هاوسەرگیری کردووە.تازە بوکەکە هانبۆکە جوانەکەی بەری گۆڕی بوو کە بە ئاشکرا دیار بوو لە لایەن بەرگدوری شاهانەوە دوراوە، لە شوێنی ئەوە جۆرێکی تری هانبۆکی لەبەر کردبوو کە ڕەنگی زەیتونی بوو.
قژە تاریکەکەی چیتر گوڵەزەنگ و جوانکاریەکانی تری پێشووی پێوە نەماوە، بەڵکو کۆکراوەتەوە بەهۆی تاجێکی شاهانەی بچوکەوە کە دەدرەوشایەوە لە نێوان ئەوانەی ئەوێدا.
ئەو ئێستا شاژنە.
مێشکی ئەوەی قبوڵ نەدەکرد.
چۆن ئەو بوو بە شاژن، کچێکی ئاسایی شارۆچکەکەی، کچی بازرگانێک، ئێستا بۆتە شاژن؟زۆر ئافرەتی خانەدانی لەو باشتر هەبوو بۆ ئەم نازناوە، بەڵام وا دیار بوو کە گەردون پێشتر چارەنوسی ئەوی دیاری کردبوو.
کچی چۆی لە تەنیشت هاوسەرەکەیەوە دانیشت بوو لەسەر مێزی نانخواردنەکە کە بە درێژایی هۆڵەکە درێژ دەبۆوە، وە وەزیرەکان سەیرکردنی فێڵبازانە و شانازیان ئاڵوگۆڕ دەکرد لە نێوان خۆیاندا.
ئەوان ئەوەیان بە دەست هێنابوو کە پێویستیان بوو، ئیمپڕاتۆر هاوسەرگیری کرد.
خواردنەکە بە چێژ و ئاسودەبەخش بوو، وە کاتێک هەموو ئەوانەی ژورەکە قسەیان دەکرد و خواردنەکەیان دەخوارد، یونگی نەیدەتوانی یارمەتی خۆی بدات و بە دزیەوە سەیری جانگمی نەکات.
بەڕاستی ئەو وا بیری دەکردەوە کە جانگمی زۆر جوان دەردەکەوت کاتێک گەیشتە ئەو شوێنەی کە قەشەکە ئەوانی لە یەکتر مارە بڕی، بەڵام یونگی هیچ شانسێکی نەبوو بۆ ئەوەی ئەمە بە دەنگی بەرز بڵێت.
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfiction"من تەنها سەیری سەرەوەم کرد، بەڵام ئێستا دەمەوێت سەیری خوارەوە بکەم وە قاچەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر بکەم" چۆی جانگمی، وەکو هەموو ئەوانەی شانشینەکە تەنها لە یەک کەس دەترسێت. ئیمپڕاتۆر. بە ساردیەکەی، چاوتێبڕینە هەژێنەرەکەی وە پەڵە نامۆکەی سەر ڕوخسار...