Can't you see me?
Like on that magical day,
Say "believe me"My heart incinerated,
Come and feel me, feel me
Oh can't you see me?!My friends don't understand me
Anymore!" TXT - Can't You See Me? "
————————————————کاتێک جانگمی دەرگای ژورەکەی یونگی لە دوای خۆیەوە داخست، بێ ویستی خۆی پەنجەکانی جوڵان، دەستەکانی کرد بە مشتێکی توند.
ئەو هەوڵی دەدا بیر لە وشەکانی تایهیۆنگ بکاتەوە کە پێشتر پێی وتبوو، کە چۆن یونگی ئەوەندەش خراپ نیە کە بە شێوەیەوە دیارە.
بەڵام ئەو نەیدەتوانی یارمەتی خۆی بدات لەوەی وا بیر بکاتەوە کە ئەو بە تەواوی پیاوێکی چەپەڵە."جانگمی؟"
قژە کاڵەکەی پاڕک جیمین بە دیار کەوت، لێوە پەمەییەکانی بەرز بوونەوە و بوون بە زەردەخەنەیەک.
"تۆ تەواو بوویت لە قسەکردن لەگەڵ یونگی؟
هیوادارم ئەو ئەوەی دوا نەخستبێت"بە بینینی کاردانەوەی جانگمی، کوڕی پاڕک قسەی کرد.
"ئێوە بەیەکەوە قسەتان کرد وایە؟
ئەو هەندێک جار دەتوانێت ببێتە کەسێکی بێزارکەر.
وەرە، من تۆ دەگەڕێنمەوە ژورەکەت"کاتێک ئەم دوانە بەرەو لای ژورەکەی جانگمی دەڕۆیشتن.
جانگمی بۆی دەرکەوت کە جیمین یەکێکە لە هاوڕێ زۆر کۆنەکانی یونگی، لەو کاتەوەی زۆر گەنج بوونە یەکتریان ناسیوە.
جیمین سەرۆک وەزیرانی نەتەوەکەیە.
کار بەدەستێکی یاسایی کۆشکە، وە بێگومان ئەو بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە ئەم کارەی هەبێت.
هەمیشە جلی گرانبەهای لەبەرە کە تەنها کەسێک لە ئاستی ئەو دەتوانێت ئەم جۆرە جلانە لەبەر بکات."گەرماوێک بکە، وە ئێمە دواتر بۆ نانی ئێوارە بانگت دەکەین"
جیمین پێشنیاری کرد، وە ماڵئاوایی خۆی لە جانگمی کرد.
"دواتر دەتبینمەوە جانگمی""سوپاس جیمین"
***
دەنگی هەناسە هەڵکێشانێکی بچوک لێوەکانی جانگمی جێهێشت کاتێک لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد.
کەمێک زیاتر گونجاو دەردەکەوت لەو کاتەی کە گەیشتە کۆشکەکە.
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfiction"من تەنها سەیری سەرەوەم کرد، بەڵام ئێستا دەمەوێت سەیری خوارەوە بکەم وە قاچەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر بکەم" چۆی جانگمی، وەکو هەموو ئەوانەی شانشینەکە تەنها لە یەک کەس دەترسێت. ئیمپڕاتۆر. بە ساردیەکەی، چاوتێبڕینە هەژێنەرەکەی وە پەڵە نامۆکەی سەر ڕوخسار...