❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|جۆنگکووک:تەواو جۆنگکووک ئەگەر گڵۆپەکان هەمووی پێبوو ئەوا داپیرەت لەماڵەوە دەبێت ئەگەر وانەبوو داپیرەت لەماڵەوە نابێت،تەنها زوو برۆ ژوورەکەت ئەگەر لە ماڵ نەبوو هیچ کێشەیەکیش نابێت.(خۆی ئارام دەکردەوە و سەیری ماڵەکەی خۆیانی کرد،هەموو گڵۆپەکان پێنەبوون،لە ناخیەوە نەفرەتی لە بەختی ئەمرۆی دەکرد)
(جۆنگکووک بە ترسەوە نزیکی ماڵەوەیان دەبۆوە و کلیلی دەرگاکەیان لە گریفانی دەرهێنا و خستیە ناویەیەوە و ویستی بیکاتەوە و برواتە ژوورەوە کە کردیشیەوە باوکی لەسەر پەیژەکان وەستابوو و کووک ویستی دەرگاکە دابخات بەس لەو کاتە داپیرەی هاتەوە)
جیا:سڵاو شیرینەکەم تازە گەڕاویەوە؟(جۆنگکووک تووند باوەشی لێدا بە دڵێکی پڕەوە ،داپیرەی جیا سەری لێشێوا بەس کە هیۆکووکی دیت لەسەر پەیژەکان وەستابوو و دەستەکانی لێک ئاڵاندبوو زانیبووی کە بەتەمای شتێک بوو)
جیا:نانت خواردووە؟ دەتەوێت شتێکت بۆ ئامادە بکەم؟(کووک سەری بە نەخێر لەقاند)
جیا:دەی کەواتە وەرە ئەوشەو لە باوەشی من بخەوە؟
جۆنگکووک:باشە.(جیا ئەوی بردە ژوورەکەی دواتر گووتی خۆت بگۆرە تۆزێکی تر دێتەوە،جیا بەرەو لای کووڕەکەی رۆیشت کە لە خوارەوە بوو)
جیا:بەتەمای چیبوویت؟
هیۆکووک:ئەو پێویستی بە دەرسێک بوو.(لەسەر قەنەفەکان دانیشت)
جیا:دەرسی چی؟
هیۆکووک:دەبێت ئاقڵ بکرێت تاکوو لە فەرمانەکان دەرنەچێت.(جیا بە تووڕەیەوە سەیری هیۆکووکی کووڕی کرد)
جیا:بوێری نەکەیت لێی بدەیت تێگەیشتی؟ دەنا لەو گووندە وادەکەم هەموو ناوت بە خراپی بڕوات بەوەی لە کووڕەکەی دەدات.
هیۆکووک:دایکە ئەو ئەمرۆ کارێکی زۆر هەڵەی کرد.
جیا:چی کرد؟
هیۆکووک:لە کێڵگەکە رۆیشت پێش کاتی پشوو.
جیا:ئینجا ئەمە چییە؟ لەسەر شتێکی لەوجۆرە دەتویست دەرسی بدەیت؟ تەواویت تۆ؟ لەوە گەورەتر دەبی؟ هەر چەندی بڕوات مێشکت کارکردنی کەمتر دەبێت.(تووڕەیەکەی کەم نەدەبۆوە ،زیاتریش تووڕە دەبوو کە بیری دەکردەوە ئەگەر ئەمرۆ لەگەڵ جۆنگکووک نەگەڕابایەوە چی بەسەر دەهات ئەو)
هیۆکووک:دایکە چۆن وادەڵێی؟ من سەرۆکی جووتیارەکانم وە ئەو کووڕمە ئەو دەبێت بۆ ئەوانی تر ببێتە نموونەی گەورە نەک من گووتوومە کاتی پشوو ئەوکاتەیە ئەو زووتر بروات ،بەوجۆرە بەڕای تۆ جووتیارەکانی تر بە گوێی فەرمانەکان دەکەن؟ ئەگەر منیش بم نایکەم کووڕەکەی خۆم لێی دەربچێت.
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...