❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|جۆنگکووک:من ..من دەمەوێت ببم بە گۆرانی بێژ.(هیۆکووک برۆی بەرز کردەوە و دواتر پێکەنی)
هیۆکووک:چیت گووت؟؟ دەتەوێت ببیت بە گۆرانی بێژ؟؟
جۆنگکووک:بەڵێ باوکە .(هەستی دەکرد گریانی دێت)
هیۆکووک:گۆرانی بێژ؟؟؟ لە کوێ؟؟ لێرە؟؟؟ دەتەوێت ئابڕوومان بچێت و سەرشۆرمان بکەیت؟؟؟
جۆنگکووک:بۆچی ئابڕوومان دەچێت؟؟ وە من لێرە ناڵێم دەمەوێت بچمە سۆل بۆ ئەوەی لە زانکۆ بخوێنم لە بەشی هوونەرە جوانەکان لەوێوە دەتوانم هەلی بوون بە گۆرانی بێژ و ئایدۆڵیم زیاتر بێت.
هیۆکووک:ئەو بابەتە بێمانایە لە مێشکت دەردەهێنیت.(هەستا و رۆیشت ،هێجیش لە دوای هەستایەوە و سەیری جۆنگکووکی کرد)
جۆنگکووک:دایکە..
هێجی:هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد ئەوەندە نائوومێدمان بکەیت.(جۆنگکووک فرمێسکێکی لە چاوی هات و سەری بە نەخێر دەلەقاند دواتر دایکیشی رۆیشت)
جۆنگکووک:داپیرە...(سەیری داپیرەی کرد جیا بە خەمەوە سەیری دەکرد،خێرا خستیە باوەشی و سەری جۆنگکووک ماچ دەکرد)
(ئەو شەوە جۆنگکووک لەلای داپیرەی خەوت ،تەنانەت لە خەوەکەشی هەنسکی دەهات،چاوەڕێی ئەوە نەبوو بەسەری بێت ،زۆر دڵیابوو کە دایک و باوکی ڕازی دەبن،بیری دەکردەوە باشە هەر بەڕاستی جۆنگکووک ئەوانی نائوومێد کردووە؟)
(ئاخر هیچی نەکردووە،خۆ ئەگەر خەونەکەت گۆرانی بێژی بێت نائوومێدی نییە یاخوود سەرشۆری؟ چ پەیوەندیەکی بەوە هەیە؟؟،دەبا ئەوان تۆزێک پشتگیری جۆنگکووکیان کردبا)
(جۆنگکووک لە خەو هەستا و سەیری ژوورەکەی کرد داپیرەی لە ژوورەکە نەبوو هەستایەوە و چووە دەستشۆر دوای ماوەیەک هاتە دەرەوە و لە ژوورەکەش چووە دەرەوە)
(چووە خوارەوە دووبارە نە داپیری نە کەس نەبوو گوێی لە هەندێک دەنگە دەنگ بوو لە باخچەی پشتەوە و بە هەنگاوی بچووک بچووک بەرەو ئەوێ دەرۆشت،کە گەیشت دیتی دایکی لەلایەک راوەستاوە و سەیری ئەرزەکە دەکات ،داپیرەشی دوورتر لەو دانیشتووە و دەستی بەسەریەوە گرتووە بە خەمەوە سەیری دەکات پێی سەیر بوو)
جۆنگکووک:داپیرە؟(بە نزمی گووتی بەس جیا گوێی لێبوو)
جیا:جۆنگکووک کەروێشک..(بەخێرای چووە لای،جۆنگکووک سەیری دایکی کرد کە بە تووڕەی سەیری دەکات و رۆیشتە ژوورەوە ،دواتر سەیری ئەو شوێنەی کرد کە دایکی پێش ئەو کاتە سەیری دەکرد)
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...