❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|سیوون هوو:کەواتە سەرەتا دەزانی ئەوانە کێبوون کە هێرشیان کرد؟؟(جۆنگکووک لەسەر وەرەقەکە شتەکانی نووسی و دواتر دایە سیوون هوو)
سیوون هوو:ئەوانە سێ کەس بوون بەس دەمووچاویان دیار نەبوو ،گووتیان کە لەلایەن بۆگوومەوە هاتووین.(سیوون هوو سەیری جۆنگکووکی کرد)
سیوون هوو:بۆگووم؟ ئەوە کێیە دەیناسی؟(دووبارە لێی وەرگرت و نووسی و دایەوە)
سیوون هوو:من لە تاقیکردنەوەی وەرگرتنی زانکۆ وەرگیرام و ئەویش گووتی کە جێگاکەم بدەیە بەس من ڕازی نەبووم.
سیها:کەواتە ئەو لەوێ لەگەڵت بوو.(جۆنگکووک سەری لەقاند،سیهاش سەیری سیوون هووی کرد بە خەمەوە.سیوون هووش هەناسەیەکی قووڵی دا و هەستایەوە)
سیوون هوو:تەواو تۆ پشوو بدە ئێمە چارەی دەکەین.(دەستی بە قژی جۆنگکووک داهێنا و دواتر رۆیشتن)
سیها:هیچ بەڵگەیەک نییە.
سیوون هوو:با بچین و بزانین کێ جۆنگکووکی دۆزیوەتەوە .(سیها سەری لەقاند)
(دوای ئەوە ئەوان رۆیشتن ناونیشانی ڕووبیان وەرگرت و چوونە ماڵەکەی لەوێش پرسیاریان لە ڕووبی کرد ،ئەویش هەموو شتەکانی باسکرد کە ڕوویدابوو لەو کاتەی جۆنگکووکی دیبوو)
(سیوون هوو و سیها چوونە ئەو شوێنەی کە جۆنگکووکی لێ دۆزرابۆوە و هەندێک بە شوێنەکان گەڕان بۆ دۆزینەوەی کامێرایەک یان شتێک بەس لەو دەورووبەرە یەک کامێراش بوونی نەبوو)
سیها:ئێستا چی بکەین؟؟(بە بێزاری هەردووک دەستی لەسەر کەمەری دانابوو،سیوون هوو بە بێدەنگی بیری دەکردەوە )
سیوون هوو:ئێستا ناتوانین هیچ لێرە بدۆزینەوە با برۆینە لای جۆنگکووک بزانین لەگەڵ ئەو کووڕەی باسی کرد بۆگووم لە کوێ یەکتریان بینیوە و لەوەوە هەندێک شت بدۆزینەوە.(دەستی کرد بە رۆیشتن بۆ لای ئۆتۆمبێلەکەیان)
سیها:باشە.(چوونەوە نەخۆشخانە بۆ لای کووک تا ئەو کاتە ببۆوە نزیک ئێوارە کە چوونە ژوورەوە بۆ لای جۆنگکووک ،دیتیان کە بە بێدەنگی سەیری دەرەوە دەکات لە پەنجەرەکە و لێی ڕاماوە)
سیوون هوو:جۆنگکووک.(جۆنگکووک یەکسەر ڕووی بۆ ئەوان سووڕاند)
جۆنگکووک:گەورەم.(سیوون هوو بزەیەکی کرد کە دیتی جۆنگکووک دەنگی باشتر بووە)
سیوون هوو:ئایا باشتریت؟ دیارە ئێستا دەتوانی قسە بکەیت.
جۆنگکووک:دوای ئەوەی سووپێکی گەرمم خوارد کە پەرستارەکان هێنابوویان باشتر بووم دوای دەرمانەکان زیاتر دەنگم بۆوە.
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...