Part-36

618 98 262
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:جۆنگکووک؟

جۆنگکووک:بەڵێ.(بە نزمی گووتی ،ئەو لە ناو شەرمدا نقووم بووە)

تایهیۆنگ:کاتەکەی زۆر درەنگە سبەی هاوسەرگیریەکەیە دەتەوێت بگەڕێینەوە ماڵەوە.

جۆنگکووک:با یەکتۆزی تریش بمێنینەوە.

تایهیۆنگ:باشە.(جۆنگکووک لەوکاتەی کە تایهیۆنگ تەواوبوو لە خواردنی دەمی کە هەر بەجدی وەک ئەوە وابوو لێوەکانی دەخوات )

(لە خۆی دەپرسی هەر بەڕاستی جۆنگکووک خۆی بوو کە یەکەم جووڵەی کردوو و ماچی تایهیۆنگی کرد؟ ،باشە ئەوەش ئاساییە بەس بۆچی ئێستا شەرم دەکات)

(یانی هەر بەڕاستی بۆچی؟ ،روومەتی گەرم داهاتووە سەدا سەدیش دڵنیایە کە سەر روومەتی سوور هەڵگەڕاوە،ئەوەشیان هیچ کە هەستی دەکرد لێوی هەڵئاڵساوە)

(ئەوەش بەڕاستی وابوو،جۆنگکووک ڕوومەتی زۆر سوور هەڵگەڕا بوو ،لێویشی سوور ببوو و هەڵئاڵسابوو،بەڵام بەڕاستی زۆر ژیکەڵە بوو،گوێی لە دەنگی پێکەنینی تایهیۆنگ بوو و بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد)

جۆنگکووک:چیبووە ؟ شتێکی کۆمیدی هەیە؟(سەیری دەورووبەری کرد)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک تۆ بۆچی وا سوور بوویتەوە؟؟،ئەوەندە شەرم دەکەی؟؟؟،ئێمە سبەی هاوسەرگیری دەکەین و هەر پێکەوەش دەخەوین یەکەم شەومان ئیتر شەرمی بۆچیە؟

(جۆنگکووک کە گوێی لە تایهیۆنگ بوو چیگووتووە ،دەمی کرایەوە لە شۆکدا و چاویشی زەق بوو ،دەستی لەسەر دەمی دانا)

جۆنگکووک:یااااااا بۆچی باسی شتی وادەکەی هەی بێ شەرم.(بە هاوارەوە)

تایهیۆنگ:ئێ بۆچی؟ یانی ناخەوی لەگەڵم؟؟؟(تۆقی ، ئەو چاوەڕێی ئەوە دەکات زوو هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگکووک بکات و یەکەم شەویان هەبێت ،دڵنیابن دڵنیابن خەیاڵی نەکردووە دڵنیابن...)

جۆنگکووک:دە بێدەنگ بە .(ڕووی بۆ لایەکی تر سووڕاند و هەوڵی دەدا زەردەخەنەی سەر لێوی بگرێت کە کاردانەوەی تایهیۆنگی بینی،دەتوانی ترس لەسەر رووخساری بەدی بکەیت،یانی تایهیۆنگ ئەوەندە چاوەڕێ دەکات لەگەڵ جۆنگکووک بخەوێت؟؟)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک سەیرم بکە و وەڵامم بدەوە ئەگەر نا ئێستا ئەمرم.

جۆنگکووک:باسی چی دەکەیت گەمژە مردنی چی؟؟؟(نەیدەزانی تایبیۆنگ ئەوەندە دراماتیکە ،رێک لە کیای خووشکی دەکات)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now