Part-7

537 104 194
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جیا:جۆنگکووک باوکت...(جۆنگکووک سەری لێشێوا)

جۆنگکووک:باوکم چی داپیرە؟؟؟!

جیا:کێڵگەکەی باوکت سووتاوە.

جۆنگکووک:چی؟؟ چۆن؟؟

جیا:نازانم دایکت تەلەفۆنی کرد پێویستە بگەڕێینەوە.(جۆنگکووک سەری لەقاند)

(بەخێرای چوونە ژوورەکەیان و خۆیان ئامادە کرد ،سیلا پەیوەندی بەو کەسە کردبوو کە ئەوانی دەگەڕاندەوە و لە پێش ماڵەکەیان وەستابوو)

سیلا:ئاگاداری خۆتان بن و هەواڵم پێ بدەوە باشە.(باوەشی لە جیا دا)

جیا:نیگەران مەبە.

جۆنگکووک:ماڵئاوا.(دوای ئەوەی هەموویان ماڵئاوایان لێک کرد ،جۆنگکووک و جیا چوونە ناو ئۆتۆمبێلەکە و گەشتەکەیان بۆ ماڵەوە دەستی پێکرد)

-

جیا:جۆنگکووک هەستە گەیشتینەوە.(جۆنگکووک دەستی لە چاوەکانی خشاند و سەیری چواردەوری کرد شەو بوو ،ئۆتمبێلەکە لە پێش ماڵی جۆنگکووک ڕایگرت زوو هاتنە دەرەوە و جانتا و شتەکانیشیان هێنا خوارەوە،بەرەو دەرگاکە چوون و هێجی دوای ماوەیەک کردیەوە)

هێجی:دایکە.(بە دڵپڕیەوە گووتی،جیا خێرا باوەشی لێدا)

جۆنگکووک:باوکم کوا؟

هێجی:لە ژوورەوەیە.(جیا و جۆنگکووک خێرا چوونە ژوورەوە و سەیریان کرد هیۆکووک لەسەر جێگاکە ڕاکشاوە بەبێ هۆشی کانولەو شتیشی پێوەبوو)

جۆنگکووک:چی بەسەر هاتووە؟؟؟؟(بە شڵەژانەوە لە باوکی نزیک بۆوە)

هێجی:ئەو لە کاتی سووتانەکە بەهۆی ئەوەی کە بەو جۆرە کێڵگەکەی دیتبوو و فشاری زۆری لەسەر بوو سووکە جەڵتەیەک لێیدابوو.(فرمێسکەکانی سڕی)

جیا:ئایا ئەو باشە؟؟

هێجی:باشە بەس دکتۆرەکە گووتی کە دەبێت لە ماڵەوە بێت و پشوو بدات.(جیا هەناسەیەکی ئاسوودەی دا)

هێجی:نانتان خواردووە؟؟

جیا:نەخێر هەر ئەو کاتەی پەیوەندیت کرد یەکسەر هاتین.

هێجی:ئێوە دانیشن من خواردنەکە گەرم دەکەمەوە .

جیا:باشە.(هێجی رۆیشت،جیا سەیری جۆنگکووکی کرد کە لەسەر ئەرزەکە لای باوکی دانیشتبوو سەیری دەکرد بە خەمەوە،دوای ئەو هەموو شتەش کە باوکی بەرامبەری کردووە هێشتا خەمی لێدەخوات؟)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now