Part-51

569 88 274
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:دەی کەروێشک ئامادەی؟

جۆنگکووک:دە بۆستە وا هاتم پیاوی بێ سەبر.(بە بێزاری گووتی)

تایهیۆنگ:پیاوی بێ سەبر؟ دە خوولەکە وەستاوم لێرە.

جۆنگکووک:درۆ مەکە لێرە تەنها شتت ئەخوارد و وە دانیشتبوویت.

تایهیۆنگ:هەرچی بێت .(هەر قسەیەک بکات جۆنگکووک لە دەمی ئەداتەوە و بۆ هەموو قسەیەک وەڵامی خۆی پێیە)

جۆنگکووک:دەی ئامادەم.

تایهیۆنگ لە کۆتایدا.(دەستی جۆنگکووکی گرت و رۆشتن)

(تایهیۆنگ بە جۆنگکووکی گووت کە فێری شووفێری ئەکات،جۆنگکووک بە خۆشحاڵیەوە ڕازی بوون ،ئێستاش کە بەیانیەکەی لە خەوت هەستان)

(خۆیان ئامادە کردوو و وا بەڕێ کەوتوون بۆ جێگایەکی چۆڵ و تەخت تاکوو بە ئیسراحەتی و بێ کێشە جۆنگکووک فێر ببێت،وە لە کۆتایدایشدا گەیشتن)

تایهیۆنگ:کەواتە سەرەتا کەروێشک ئۆتۆمبێلەکە بەوجۆرە پێدەبێت.(دەستی لەسەر سویچەکە دانا) پێت لەسەر شوێنی وەستانەکە دادەنێی ئینجا سوویچەکە ئەسووڕێنیت.(جۆنگکووک سەری لەقاند)

تایهیۆنگ:لە زۆر ئۆتۆمبێلدا گرینگ نییە کە پێت لەسەر ئەم شوێنە وەستانە دابنێی،بەڵام تۆ بیکە ئۆکەی؟

جۆنگکووک:ئۆکەی گیانی من.(بە پەرۆشیەوە گووتی)

(ئینجا تایهیۆنگ شتە سەرەتایەکانی هەموو بۆ ڕوون کردەوە و هەمووشی بە ڕاستەوخۆی بۆ کرد ،بەپێی ئەم کاردانەوەیی جۆنگکووک بێت کە تایهیۆنگ وەری گرت ،دەبێت باش تێگەیشتبێت)

تایهیۆنگ:کەواتە با جێگاکانمان بگۆڕینەوە و دەستپێ بکەین.

جۆنگکووک:بێگوومان.(شوێنەکانیان گۆڕیەوە)

تایهیۆنگ:دەستپێ بکە.

جۆنگکووک:بەڵێ سەرۆک.(جۆنگکووک هەر وەک چۆن تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی پێکرد خۆشی هەمان کاری کرد ،تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی شانازی کرد)

تایهیۆنگ:دەست بکە بە رۆشتن وەک ئەوەی کردم بۆت.(جۆنگکووک سەری لەقاند بە زەردەخەنەوە)

(جۆنگکووک گێڕەکەی گۆڕی ،تایهیۆنگ وردی سەیری ئەکرد ،جۆنگکووک سەیری چواردەوری کرد ،دواتر هەناسەیەکی قووڵی دا ئینجا پێی لەسەر بەنزینەکە دانا تاکوو بڕوات)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now