Part-41

684 97 283
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک بەیانیەکەی زوو خەبەری بۆوە چوونکە شەوەکەی زوو نووستبوو ،ئینجا کە هەستایەوە سەری لەسەر سەنیرەکە بوو و پشتی لە تایهیۆنگ بوو)

(هەناسەی تایهیۆنگ بە پشتی ملی دەکەوت و تووندیش لە دواوە باوەشی لە کەمەری جۆنگکووک دابوو ،قاچەکانیشی لەسەر جەستەی جۆنگکووک دانابوو و زۆریش بە ئاسوودەی خەوتبوو)

(جۆنگکووک بە ماندووی خۆی سووڕاند و ڕووی بۆ تایهیۆنگ سووڕاند ،ئینجا تووند باوەشی لە ملی تایهیۆنگدا ،بەجۆرێک تایهیۆنگ سەری لە سینگی جۆنگکووک نقووم ببوو)

(دوای تۆزێک کە بەوجۆرە بوون ،جۆنگکووک خەو بەری دابوو و چاوی کردەوە ،بیری هاتەوە کە ئەوان ئەمرۆ دەگەڕانەوە لای ماڵی داپیرە لیا)

(بۆیە هەستایەوە و لەناو جێگاکە هاتە دەرەوە ،تایهیۆنگ وەک هەمووکات خەوی قوورسە و خەبەری نەبوو)

(هەربەوجۆرە کە تەنها جل و بەرگی ژێرەوەی لەبەر بوو لەگەڵ فانیلە سپیەکەی چووە دەستشۆرەکە ،دەمووچاو و ددانەکانی شووشت )

(سەیری ڕوومەتی کرد سوور ببۆوە ،هێشتا شوێن ددانی تایهیۆنگ مابوو،دوای تۆزێک سەیر کردن رۆیشتە دەرەوە)

(کە هاتە دەرەوە لە دەستشۆرەکە ،چووە نزیک تایهیۆنگ و بەتانیەکەی بەجوانی پێدادا و ماچی لێوی کرد ،ئینجا چووە چێشتخانەکە)

(خواردنی بەیانی ئامادە کردوو و سەر مێزەکەشی ڕێک خست ،دوای ئەوەی هەموو شتەکانی پشکنی کە تەواوە گەڕایەوە ژوورەکەی خۆی و تایهیۆنگ)

(تایهیۆنگ هەروەک خۆی بوو بە قووڵی خەوتبووە ،سەیری چواردەوری ژوورەکەی کرد ،جل و بەرگ لە هەموو لایەک کەوتبوو)

(چوو جانتای خۆی و تایهیۆنگی هێنا ،وردە وردە جل و شتەکانی کۆکردەوە ،تەنها جلێکی بۆخۆی و تایهیۆنگ هێشتەوە)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ دەی هەستە .(بە دەنگی بەرز گووتی کاتێک کەل و پەلە بچووکەکانیشی هێنا)

(هەر بەردەوام بوو لە بانگکردنی بەم جۆرە ،تایهیۆنگ لێفەکەی بەسەر سەری دادا و خۆشی بچووک کردەوە ،جۆنگکووک دەستی لەسەر کەمەری دانا و بە بێزاری سەیری تایهیۆنگی کرد)

(دواتر زەردەخەنەیەکی لاری کردوو و تۆزێک کشایەوە دوواوە ،دواتر هەناسەیەکی قووڵی دا و بۆ لای تایهیۆنگ ڕای کرد و خۆی هەڵدا سەری)

(تایهیۆنگ یەکسەر خەبەری بۆوە ،جۆنگکووک پێدەکەنی کە لەسەری ڕاکشابوو و تایهیۆنگیش تەنها بێدەنگ ببوو و بە خەواڵوویەوە زەردەخەنەی دەکرد)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now