Part-33

538 89 174
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:جۆنگکووک ئامادەیت؟(لە دواوەی دەرگاکەی جۆنگکووک گووتی،جۆنگکووک لە
ژوورەکەی بۆ کۆتا جار قژی چاک کردوو و رۆیشتە دەرەوە)

جۆنگکووک:ئامادەم.(تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد)

تایهیۆنگ:کەواتە بابرۆین.(دەستی جۆنگکووکی گرت و ویستی بڕوات)

جۆنگکووک:یا تایهیۆنگ چی ئەگەر کەسێک بینی عەیبە.(بە نزمی گووتی و سەیری چواردەوری کرد،تایهیۆنگ دەستەکەی تری جۆنگکووکیشی گرت و ئەوی بە دیوارەوە نووساند و جەستەی بە هی کووکەوە نووساند)

تایهیۆنگ:ئێ ئینجا چییە تۆ دەبیتە هاوسەرم.(سەری لە رووخساری جۆنگکووک نزیک کردەوە)

جۆنگکووک:دە بۆچی بەوجۆرە بێ شەرم بوویتە.(بە تووڕەیەوە)

تایهیۆنگ:نازانم.(بە پێکەنینەوە،جۆنگکووک مۆڕەیەکی لێکرد)

جۆنگکووک:بەرم بدە ئەگەرنا خۆم دەزانم چی دەکەم.

تایهیۆنگ:چی دەکەیت؟(بە بزەی لارەوە،تایهیۆنگ پێم وایە ئەوەندە زۆر مەڕۆ ،جۆنگکووک شەرمنیش بێت هێشتا فێڵبازە)

(تایهیۆنگ هاوارێکی لێدەرچوو کە جۆنگکووک لەقەیەکی لە خوارەوەی دا ،زۆر بەهێواشی لێیدا بەڵام هێشتا ئازاری هەبوو)

(تایهیۆنگ کەوتە ئەرزەکە و دەستی بە خوارەوەی گرت،جۆنگکووکیش لەوێ وەستا و قۆڵی لێک ئاڵاند و سەیری تایهیۆنگی دەکرد ،تا هەرچی زووە هەستێتەوە)

جۆنگکووک:دەدەی زووکە هەستەوە.(هەناسەیەکی بێزاری دا)

تایهیۆنگ:ئێ دە زۆر ئازاری هەیە.(بە گریانی ساختەوە)

جۆنگکووک:سوێند دەخۆم بە داپیرە لیا دەڵێم خۆت دەزانی ئەو منی زۆر خۆشدەوێت.(ئەو قسەیە زۆر زۆر راستە ،ئێستاکە تایهیۆنگ بە داپیرەشی بڵێت کە
جۆنگکووک چی لێکردووە)

(جۆنگکووک بڵێ وامنەکردووە یاخوود بڵێ خەتای تایهیۆنگە بێ یەک و دوو داپیرەی پشتی جۆنگکووک دەگرێت،دووبارە کەس لۆمەی لێدەکات؟ لە کۆتایدا ئەوە جۆنگکووکە کە باسی دەکەین..)

(تایهیۆنگ بە قوورساییەکی زۆر هەستایەوە و بە مۆڕەوە سەیری جۆنگکووکی دەکرد،ئاگادارم کردیەوە تایهیۆنگی،وە باشترە زیاتر ئاگادار بیت هەر ئەوەندە جۆنگکووک شەرمی شکا ،کە خەریکە ڕوودەدات)

(جۆنگکووک سەیری چواردەوری کرد ،دواتر چووە لای پەیژەکان و سەیری ئەوێشی کرد ،لە کۆتایدا گەڕایەوە لای تایهیۆنگ)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now