❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|کیا:وا دەیژمێرم.(یاری چاوشارکێ دەکەن و هەموویان چوون تاکوو خۆیان بشارنەوە)
(هەریەکە و بۆ شوێنێک چوون ،جۆنگکووک سویچی ئۆتۆمبێلەکەی تایهیۆنگی هێنابوو و بڕیاری دابوو لە ناو ئۆتۆمبێلەکە خۆی بشارێتەوە)
(کە بەدزیەوە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و ویستی دایبخات بەڵام دەستێکی دیت کە دەیگرێت ،لە شوێنی خۆی ڕاچڵەکی و هاواری کرد)
تایهیۆنگ:هێمن بەوە کەروێشک .(دەستی جۆنگکووکی گرت ،جۆنگکووک بە مۆڕەوە سەیری کرد)
جۆنگکووک:لێم بوویتە خێویش؟
تایهیۆنگ:ئەگەر بتەوێت بێگوومان ،وەرە خوارەوە .
جۆنگکووک:بۆچی؟ من لێرە ئەبم.
تایهیۆنگ:با برۆینە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە باشترە .
جۆنگکووک:من نایەم تۆ برۆ.
تایهیۆنگ:کیا لێرە ئەتبینێت .(جۆنگکووک تۆزێک بێدەنگ بوو،ئەو یەکتۆزیش متمانە بە تایهیۆنگ ناکات ،یانی دڵنیا نییە سەلامەت دەردەچێت لە بن دەستی یان نا،بەڵام هەرچۆنێک بوو ڕازی بوو)
جۆنگکووک:باشە.(ئەو دەستەی تایهیۆنگی گرتبوو و کە بۆی ڕاگرتبوو و چوونە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشت و سەرەکەشیان پێوەدا)
(بە بێدەنگی دانیشتبوون و جۆنگکووک سەیری تایهیۆنگی نەدەکرد ،بەڵام هەستی بەو چاوانە دەکرد کە لەسەری بوو ،زۆر بە برسیەتی سەیری جۆنگکووکی ئەکرد)
جۆنگکووک:دە هاوسەرە گیانەکەم بەوجۆرە سەیرم مەکە.(بە فەقیری گووتی و نزیکی تای کەوتەوە و دەستی گرت،تایهیۆنگ خۆی ئاسایی کردەوە)
تایهیۆنگ:باشە.
جۆنگکووک:ئای ئافەرین لە پیاوەکەی من.(ماچێکی تووندی لێوی کرد،تایهیۆنگ پێکەنی،جۆنگکووک خۆی سووڕاند و چووە باوەشی تایهیۆنگ قاچیشی درێژ کرد)
تایهیۆنگ:کەروێشک ،من بە کۆمپانیاکەم گووت کە هاوسەرگیریم کرد.
جۆنگکووک:ئێ چیان گووت؟
تایهیۆنگ:هیچ تەنها گووتیان بڵاوی بکەوە کە هاوسەرگیریت کردووە ،ئینجا بە وێنەیەک ،گووتیان ئەبێت پێش بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی داهاتووم دوونیا ئارام بووبێتەوە.
جۆنگکووک:ڕووخساریشم دەردەخەیت؟
تایهیۆنگ:ئەگەر بتەوێت بێگوومان.(جۆنگکووک لەسەر زگ ڕاکشا و سەری لەسەر ڕانی تایهیۆنگ دانا)
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...