❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|تایهیۆنگ:خوات لەگەڵ هاوسەرە گیانەکەم ئاگات لە
خۆت بێت.جۆنگکووک:نیگەران مەبە .(رۆیشت و چووە ناو زانکۆکە،بە هێواشی بەرەو پۆلەکەی بەڕێ کەوت ،کەس کاری بە جۆنگکووک نەبوو ،ئەوە ئاسوودەکەر بوو بۆ جۆنگکووک)
(کە چووە پۆلەکەش زۆر کەسی لێنەبوو ،چووە لایەک و دانیشت و کەل و پەلەکانی دەرهێنا ،مۆبایلەکەی دەرهێنا و چووە سەر نامەی هاوسەرە گیانەکەی کە بۆی نووسیبوو گەیشتۆتە پۆلەکەی جۆنگکووکیش بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە)
~~:سڵاو تۆ جۆنگکووکی؟(جۆنگکووک زەردەخەنەکەی نەما و سەری هەڵبڕی سەیری کرد چەند کچ و کووڕێکن)
جۆنگکووک:بەڵێ بۆچی؟(هیوادارە کە قسەی ناخۆش نەکەن)
~~:تۆ هاوسەری مامۆستا تایهیۆنگی؟
جۆنگکووک:بەڵێ.(یەکسەر گووتی)
~~:ئەمرممم بەخوا زۆر جوانن.(قۆڵی کچەکەی تەنیشتی گرت ،جۆنگکووک سەرسام بوو)
~~:هەر بەڕاستی وایە ئێوە زۆر زۆر جوانن.(جۆنگکووک چاوەڕێی ئەمەی نەئەکرد)
جۆنگکووک:سووپاس.(بە زەردەخەنەیەکی ڕاستگۆیانە گووتی)
~~:بێگوومان خوات لەگەڵ ببوورە بۆ بێزار کردنت ئێمە تەنها زۆر بەپەرۆش بووین .
جۆنگکووک:نا کێشە نییە.(دواتر رۆیشت ،کە رۆیشتیشن جۆنگکووک دەیتوانی گوێبیستیان بێت کە وەسفی ئەوانیان ئەکرد)
(تەواوی کاتەکەش قووتابیەکان زۆر ئاسایی بوون،نە قسەیەکی ڕەق دەگووترا نە ناخۆش بەرابمەر جۆنگکووک،هەرزوو کاتی زانکۆ تەواوبوو)
(جۆنگکووک بەپەرۆشیەوە چووە گەراجەکە تاکوو لەگەڵ تایهیۆنگ بڕواتەوە،کە چوو دیتی تایهیۆنگ پشتی بە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی داداوە و وادیار بوو چاوەڕێی جۆنگکووکی ئەکرد)
جۆنگکووک:هاوسەرە گیانەکەم.(بە هاوار و پەرۆشیەوە گووتی،تایهیۆنگ بە زەردەخەنەوە کە گوێی لەو ناوە بوو ڕووی سووڕاند بۆ لای جۆنگکووک)
(تایهیۆنگ دەستی بۆ باوەش کردەوە ،جۆنگکووکیش بێ بیرکردنەوە ڕایکرد بۆ لای و خۆی هەڵدا باوەشی ،تایهیۆنگ چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە)
(بەڵام بە تووندی باوەشی لێدابوو ،جۆنگکووک ملی تایهیۆنگ تووند گرتبوو تایهیۆنگیش کەمەری جۆنگکووک ،چەند ماچێکی ملی جۆنگکووژی کردوو و دواتر باوەشەکەی جیا کردەوە)
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...