❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|(هێجی سەری خوارکردەوە ،تایهیۆنگیش تفی زاری قووت دا و چووە لای جۆنگکووک و دەستی گرت ،هەستی بە لەرزینی جەستەی جۆنگکووک ئەکرد)
جۆنگکووک:دا...داپیرە.(دەنگیشی بێ بەش نەبوو لە لەرزین،داپیرەی چاوی کردەوە و شۆک بوو یەکسەر سەیری هێجی کرد)
هێجی:من پێم نەگووتن خۆیان هاتبوون.(جیا هەناسەیەکی قووڵی دا)
جیا:کەروێشک...(بە دەنگێکی ماندوەوە گووتی،جۆنگکووک کە گوێبیستی ئەوەبوو یەکسەر فرمێسک لە چاوی هاتە خوارەوە)
(ئەو دیمەنێکی کە پێش بوو کە دڵنیابوو تا ماوە لەبیری ناکات،داپیرەی قژی بەسەریەوە نەمابوو ڕەنگی زەردببوو و زۆریش لاواز ببوو وەک ئەوە وابوو....یانی وەک ئەوە وابوو شێرپەنجەی هەبێت،کە جۆنگکووک دڵنیایە وانییە بێگوومان...)
(جۆنگکووک بە هەنگاوی بچووک بچووک لە داپیرەی نزیک بۆوە و لەلای دانیشت لەسەر چۆک دەستیشی تووند گرت ،داپیرەی زەردەخەنەی کرد)
جیا:چۆنیت شیرینەکەم؟ زۆر بیرم ئەکردی... (جۆنگکووک هەموو ڕووخساری تەڕ ببوو بەهۆی فرمێسکەکانی ،سەڕەرای ئەمەش وەڵامی زەردەخەنەی داپیرەی دایەوە)
جۆنگکووک:من زۆر باشم زۆر دڵخۆشم لەگەڵ تایهیۆنگ ،ئەو هەموو کات زۆر باشە لەگەڵم ،وە منیش زۆر بیرم ئەکردی بۆیە من و تایهیۆنگ هاتینە لات.
(بە گریانەوە قسەکانی ئەکرد،جیاش فرمێسک لە چاوە ماندووەکانی هاتە خوارەوە کە ژێر چاویشی قاوەیی ببوو)
جۆنگکووک:داپیرە گیان بەژداری تاقیکردنەوەکەم کرد بۆ بوون بە گۆرانی بێژی نەوەکەت زۆر باش بوو دڵنیایە کە دەردەچێت.(جیا زەردەخەنەیەکی لە ناخی دڵیەوە کرد)
جیا:کەروێشک زۆر شانازیت پێوە ئەکەم.(دەستی لە ڕوومەتی جۆنگکووک خشاند و فرمێسکەکانی سڕی)
جۆنگکووک:ئینجا ئەگەر لەسەر ستەیج گۆرانیم گووت ئەبێت بەڵێنم پێبدەیت سەیرم بکەیت باشە؟(بە هیوایەکی زۆرەوە گووتی)
جیا:بێگوومان سەیرت ئەکەم .(جۆنگکووک بە بێدەنگی سەیری داپیری ئەکرد)
(ئەیویست لێی بپرسێت چییەتی؟ بۆوا شێواوە؟ کوا داپیرە جوانەکەی؟ بۆچی وەک جەستەیەکی مردووی لێهاتووە؟ کوا قژە جوانەکەی؟ کوا چاوە گەشاوەکەی؟)
(کوا ئەو ڕووخسارەی کە تەنها بە سەیرکردنی دڵخۆش ئەبوو و هیوای بەرز ئەبوو ،ئەیویست هەموو ئەمانە بپرسێت بەڵام بوێری ئەوەی نەبوو)
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...