❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|تایهیۆنگ:ئەو جووڵەیە بەو جۆرە دەکرێت سەیرکە جۆنگکووک.(جووڵەکەی نیشانی جۆنگکووک دا ،چەند حەفتەیەکە پێکەوە راهێنان دەکەن)
جۆنگکووک:دە تاقەتم نەما.(بە ماندووی لەسەر ئەرزەکە ڕاکشا ،تایهیۆنگ هەناسەیەکی قووڵی دا و لە تەنیشتی دانیشت)
تایهیۆنگ:ئەوەندە تەمبەڵ مەبە دەی هەستە زۆر نەماوە تەنها بۆ ماوەی سی خوولەکی تر راهێنان دەکەین.(دەستی خستە ناو قژی جۆنگکووک و شانەی دەکرد،جۆنگکووک چاوەکانی تووند داخست و دەیویست بەسەر هەستەکانی زاڵ بێت کە ئێستاکە تای وای کرد بۆی دروست بێت)
(ئەوان ئەوەندە نزیک بوونە کە تایهیۆنگ لە کاتی ئاسایش بەوجۆرە دەستی بخاتە قژی جۆنگکووک،لە راستیدا ئەو قژی جۆنگکووکی زۆر زۆر زۆر پێجوانە،بۆیە نزیکی هەموو کاتەکە دەستی لە ناو قژیەتی)
(لەو کاتەی کە تایهیۆنگ بە داواکەی جۆنگکووک ڕازی بوو ،پلایان بۆ کات و شتەکان دانا ،حەفتەی سێ رۆژ پاش زانکۆ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر پێکەوە ڕاهێنان دەکەن لەسەر ئەو گۆرانیانەی کە جۆنگکووک دەیان نووسێت وە هەر شتێک تایهیۆنگ بیتوانیبا باشتری بکات یارمەتی دەدا)
(وە تایهیۆنگ گووتی کە دەبێت ئیتر جۆنگکووک خۆی فێری دانس کردنیش بکات ،وە بێجگە لەوەی لە تاقیکردنەوەی دەرچوونەکە گۆرانی دەڵێیت ،دەبێت گۆرانیەک هەڵبژێریت دانسەکەی ئامادە بکەیت و بۆ لیژنەکان بیکەیت)
(تایهیۆنگ لە جۆنگکووکی پرسی کە چ گۆرانیەک هەڵدەبژێرێت تاکوو خۆی فێربکات ،جۆنگکووک نەیدەزانی کامە هەڵبژێرێت ،بۆیە تایهیۆنگ پێی گووت کە پێشنیاری ئەوەیە یەکێک لە گۆرانیەکانی ئەو هەڵبژێرێت ئەوکاتە فێرکردنی جۆنگکووک باشتر دەبێ)
(جۆنگکووکیش لەناو ئەو هەموو گۆرانیەی تایهیۆنگ مابوویەوە بۆ ماوەیەک ،بیری دەکردەوە چۆن ئەو هەموو گۆرانیەی هەیە؟ یانیش ئەو دانسە قوورسانە تەنها واوی دەوێت ،بە هەر شێوەیەک بێت دانەیەکی هەڵبژارد و بە تایهیۆنگی نیشان دا)
(تایهیۆنگ و جۆنگکووک لەو سێ رۆژەی کە یەکتر دەبینن دوو رۆژی تەنها راهێنان دەکەن لەسەر دانس کردن ،سەرەتاکان تەنها یەک رۆژ بوو بەڵام یەک جۆنگکووک زۆر خراپ بوو لەوە وە دوو زۆریش تەمبەڵ بوو،ئێستاش وا کاکی جۆنگکووک ئەبینن)
(وە شتێکی تر سەبارەت بە هەستەکانی جۆنگکووک ،بەداخەوە زیاتر بووبێت کەمتر نەبووە ،تایهیۆنگ کەسێکە زۆر حەز بە دەستلێدان و نزیک بوونەوە دەکات ،وەک ئێستا دیتان کە دەستی کردە قژی کووک کە یەکەم جار نییە زۆریش وادەکات ،وە دەشزانن ئەوە هیچ باش نییە بۆ جۆنگکووک)
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...