❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|جیمین:بەخۆشی وەرگرتنی جۆنگکووک لە زانکۆ.(پەرداخە سۆجوویەکەیان لە هی یەکتری دا و خواردیانەوە ،ئەوان زوو چێشختانەکەیان داخست و چوونە دەرەوە بۆ چێشتخانەیەکی تر تاکوو گۆشتی گا بخۆن و ئێستا ئاهەنگێکی بچووکیشیان کردووە)
(ئەو ئاهەنگە لە سیۆری سێ یۆری و بووجی دایکی جیمین و جیمین و وە ئەو ئەستێرەی شەوەکەش جۆنگکووک بوو )
(دوای شەوێکی دووروو درێژ لە قسە کردن و پێکەنین لە کۆتایدا بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتن ،جیمین زۆر سەرخۆش ببوو بەس دایکی نا ،جۆنگکووکیش تەنها یەک پەرداخی بچووکی خواردبوویەوە بۆیە زۆر سەرخۆش نەبوو)
(بۆیە کووکی لەگەل جیمین و ئەواندا رۆیشت بەهۆی ئەوەی بووجی نەیدەتوانی جیمینی سەرخۆش بباتەوە ماڵەوە بەبێ یارمەتی،سیۆری و سێ یۆریش رۆشتنەوە ماڵەوە تەنها سیۆری خووشکەکە کەمێک سەرخۆش ببوو بەس دەیتوانی خۆی بڕوات)
بووجی:سووپاس کووڕەکەم .(ئەو کاتەی کووک لە قادرمەکانی هاتە خوارەوە دوای ئەوەی جیمینی بردە ژوورەکەی پێی گووت)
جۆنگکووک:بێگوومان پوورێ.(بە زەردەخەنەوە) من ئێستا دەرۆمەوە ماڵەوە دووبارە سووپاس بۆ ئەمرۆ.(سەری بۆ دانەواند)
بووجی:پێویست ناکات کووکی .(شانی جۆنگکووکی گرت و بەرزی کردەوە) ئەمشەو لێرەبە سەیرکە کاتەکەی درەنگە و مەترسیدارە دەرەوە.(دەستی ئاراستەی کاتژمێرەکە کرد)
جۆنگکووک:نیگەران مەبە هیچ نابێت ،وە خۆ ئەوەندەش درەنگ نییە ئەوە تەنها کاتژمێر یازدەیە.
بووجی:یازدە و نیوە گەمژە.(جۆنگکووک پێکەنی)
جۆنگکووک:خوات لەگەڵ سبەت دەتبینمەوە بەهیوای خەوێکی خۆش .
بووجی:همم خوات لەگەڵ ئاگاداری خۆتبە.(جۆنگکووکی بەڕێ کردوو و گەڕایەوە ژوورەوە،چووە ژوورەکەی جیمین دیتی جۆنگکووک پێڵاوەکەی لەبەر جیمین دانابوو و بەتانی پێدادابوو)
(چووە نزیکی و بەتانیەکەی لادا پانتۆڵە نائاسوودەیەکی لێ داکەند تەنها لەناو شۆرتەکەی هێشتیەوە و دواتر بە گەرمی دایپۆشی و گڵۆپەکانی کووژاندەوە و چووە ژوورەکەی بۆ ئەوەی بخەوێت.)
(جۆنگکووکیش هیتفۆنەکەی لە گوێی کردبوو و گوێی لە گۆرانیەکی زۆر دەفع کەر گرتبوو،شتێکی سەیر بوو لەو کاتە حەزی بەو جۆرانە بوو ،کە جەوێکی زۆر سارد و بەفراوی هەبوو لەو کاتەدا تەنها تامی گۆرانی هێمن و دڵ ئارامکەرەوە بوو)
(بەس جۆنگکووک لە هەموو کەس جیاواز کە وایە ،عەکسی هەموو شتەکە بوو ،لە ڕاستیدا ئەو گۆرانیەشی گوێی لێدەگرت هەر لەخۆڕا وای لە کووک کردبوو دڵخۆش بێت )
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...