Part-52

493 75 175
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:نازانم چی بڵێم.(سەیری قۆڵ و شانی جۆنگکووکی کرد ،بەتەواوی کردبوویە تاتۆ)

جۆنگکووک:تەنها چیت لە مێشکە ئەوە بڵێ .(بەبێ فانیلە لای تایهیۆنگ دانیشتبوو لەسەر ڕانی)

تایهیۆنگ:زۆر جوانە .(بە پێکەنینەوە ،جۆنگکووکیش زەردەخەنەیەکی کرد)

جۆنگکووک:ئەمزانی بەدڵت ئەبێ.(بە شانازیەوە)

تایهیۆنگ:ئێ بێگوومان تۆ هەموو شتێکت لێ جوانە.(دەستی ئەخشاند بە تاتۆکان،لە قۆڵیەوە بەرەو شانی ،دواتر لە شانیەوە دەستی خشاند بۆ کەمەری و تووند گرتی و زیاتر بەخۆیەوە نووساند)

تایهیۆنگ:منیش حەزم چووە ئەوانە.(جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد)

جۆنگکووک:ئێ کەواتە بچین هی تۆش بکەین؟

تایهیۆنگ:نا مادەم تۆ کردووتە و لەسەر جەستەت هەیە واتە منیش کردوومە ،چوونکە جەستەی تۆ هیمنە.(بە دەنگێکی قووڵەوە،جۆنگکووک پێکەنی)

جۆنگکووک:بێگوومان هیتۆیە گیانی من تەنها هیتۆ.(باوەشی لە تایهیۆنگ دا ،تایهیۆنگیش بە زەردەخەنەوە باوەشی لێدایەوە و تووند لەناو قۆڵەکانی جۆنگکووکی گرت)

(جۆنگکووک سبەی دەچێت بۆ کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی بەژداری تاقیکردنەوەکە بکات،تایهیۆنگیش یەک دوو گۆرانی تۆمار کردبوو ،ئامادەی کردبوو)

(دەبێت چەند دانەیەکی تریش زیاد بکات بۆ ئەلبوومەکەی ،جۆنگکووک بەتەواوی خۆی ئامادە کردبوو بۆ سبەی )

(لەم ماوەیەدا چەند جارێک هەوڵی دابوو پەیوەندی بە داپیرەی بکات ،لەوانەیە لە دە پەیوەندی تەنها سێ دانەی وەڵام دابێتەوە)

(هەر کاتێک پەیوەندی پێوە ئەکرد ،یان دایکی هەڵی ئەگرت و پێی ئەگووت کە داپیرە چۆتە ئەملا و ئەملا،یانیش داپیرەی خۆی بە نامە قسەی لەگەڵ ئەکرد)

(جۆنگکووک زۆر بە داپیرەی ئەگووت کە با سەردانیان بکات و بێتە سۆل بەناو شارەکە ئەگەڕێن و هەرسێکیان پێکەوە)

(کاتێکی یەکجار خۆشیان ئەبێت،داپیرەی گووتی کە دێت نیگەران مەبە ،تەنها کاتێکی خۆش بەسەر بەرە لەگەڵ تایهیۆنگ،جۆنگکووک چاوەڕێیە داپیرەی پەیوەندی بکات و بڵێ دێم)

(داپیرە لیاش زۆرجار قسەیان لەگەڵ کردبوو ،ئەو لەبەر کار و باری گووندەکە زۆر پێی ناکرێت ئەوێ جێبهێڵێت بەهۆی ئەوەی هەمووی لەسەر ئەوە)

تایهیۆنگ:هاوسەرە گیانەکەم.(جۆنگکووک همێکی کرد)

تایهیۆنگ:دەتەوێت دوای تاقیکردنەوەکەت سبەی بچینە گووندەکەت؟(جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی گەورەی کردوو و سەری لەقاند)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now