❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|جۆنگکووک:چی؟(جۆنگکووک نەیدەزانی چی بکات،یانی ئەو دەیویست لەلای جیمین باسی هەستەکانی بکات بۆ مامۆستا تایهیۆنگی،یانی خۆشی تۆزێک درکی پێکردبوو کە زیاد لە پێویست بە دڵیەتی ،تەنها بەدڵ بوون)
(بەڵام ئەوەی جیمین دەیڵێت ،هەندێک کاتی دەوێت تاکوو بیربکاتەوە ئەو ناتوانێت هەروا تایهیۆنگ تازە لە دڵی دەربهێنێت ،وە ناشتوانێت شتێکی لەو جۆرەش لە هاوڕێکەی بکات)
(جیمین هەر قسەی دەکرد بەس جۆنگکووک داڵغەی لە رووخساری ئەو لێدابوو نەیدەزانی چۆن هەست بکات ،سەیری مۆبایلەکەی کرد)
جۆنگکووک:جیمین دواتر قسە دەکەینەوە ئێستا کاتەکەی درەنگە .(بێ ئەوەی گوێ لە جیمین بگرێت رۆیشت ،چەند کۆڵانێک رۆیشت و دواتر لە شوێنی خۆی وەستا)
(جۆنگکووک هەستی بە گەرمیەک ئەکرد لەلای قوورگی دواتر هەستی بە ئازار کرد لە چاویدا و هەر ئەوەندەی زانی فرمێسکی هاتە خوار،خۆشی شۆک بوو یانی بۆچی دەگریەت؟)
(بێگوومان ئەو بەوجۆرە تای بەدڵ نییە کە بەوزوویە لەسەری بگری ،وە بۆ جیمین؟ ئەو نازانێت،لەوانەیە بۆخۆی بگریەت؟ بەڵام ئەگەر بۆخۆشی بگریەت دەبێت لەسەر یەکێک لە جیمین یان تایهیۆنگ بێت،لەوانەشە لەسەر هەردووکیان بێت)
(زوو فرمێسکەکانی سڕی ئێستاکە چیبکات؟ ،جیمینی هاوڕێی یان ئەو کەسەی بەدڵیەتی؟،شەڕێکی گەورەیە و بڕیارێکی قوورسە بۆی )
(بەلایەنی کەم بۆ ئەو ،لەوانەیە کەسێک با یەکسەر هاوڕێکەی هەڵبژاردبا ،ئەویش دەیەوێت ئەوە بکات بەڵام
لە ناخەوە ئەو زۆر زۆر یانی دەتوانێت هەستی پێ بکات کە تایهیۆنگ تایبەتە لای)(بەڵام هێشتا هاوڕێکەی گرینگترە وایە؟ بێگوومان ،جۆنگکووک بیری دەکردەوە کە چۆن جیمینیشی کردۆتە ناو هەڵبژاردنێکەوە لەگەڵ تایهیۆنگ کە بەتەواویش نایناسێت)
(چ گەمژایەتیەکە جیمین لە پێشترە بۆ ئەو بێ هیچ دوودڵیەک ،چەند قوورسیش بێت بۆی هەر جیمین هەڵدەبژێرێت)
-
جۆنگکووک:ئێ چۆن داوای لێبکەم.
جیمین:ئێ تەنها بڵێ یارمەتیم بدە لە گۆرانی بێژیمدا ،یانی سەیرکە تۆ پلانت دانەنابوو کە برۆیت بۆ کۆمپانیا و ناوی خۆت تۆمار بکەیت و شتی لەمجۆرە؟(چەند مانگێکی تر روودەدات ،کۆمپانیاکان هەل بە گەنجەکان دەدەن تاکوو دوای راهێنان و شتەکانیان یەکەم دەرکەوتنیان بکەن،بەڵام بێگوومان ئەگەر وەربگیرێن)
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...