Part-49

485 83 337
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:خۆشەویستی من ؟

تایهیۆنگ:بەڵێ؟

جۆنگکووک:هەست ئەکەم ئەڕشێمەوە.(لە باوەشی تایهیۆنگ ڕاکشا بوو لەسەر سیسەمەکەیان بوون و دەیان ویست بخەون)

تایهیۆنگ:گەدەت تێکچووە؟؟(جۆنگکووک سەری لەقاند و دەستی بە دەمیەوە گرت)

تایهیۆنگ:هەستەوە گیانی من.(یارمەتی جۆنگکووکی دا تاکوو هەستێت و بردیە دەستشۆرەکە ،سەر لەسەر مەخسەلەکە دانا)

تایهیۆنگ:دەی گەدەت بەتاڵ بکەوە.(بە نەرمی پێی گووت و دەستی لەسەر پشتی دانابوو و لێی دەخشاند)

جۆنگکووک:دە ڕاوەستە هەڕاست ناشتوا..(قسەکەی تەواو نەکرد ڕشایەوە ،تایهیۆنگ دەستی لەسەر چاوی جۆنگکووک دانابوو)

تایهیۆنگ:تەواو؟(کە جۆنگکووک وەستا لە ڕشانەوە)

جۆنگکووک:پێم..(دووبارە ڕشایەوە ،لە کۆتایدا وەستا و زۆر ماندوو بوو و هەناسەی بە قوورسی ئەدا)

(تایهیۆنگ دەستی تەڕ کردوو و بە دەمووچاوی جۆنگکووکی داهێنا و دەمیشی پاک کردەوە ،دواتر دەستی پڕ کرد لە ئاو و نزیکی دەمی جۆنگکووکی کردەوە)

تایهیۆنگ:بەوە ناو دەمت پاک بکەوە کەروێشکەکەم.(جۆنگکووک ئاوەکەی هەڵمژی و غەڕ غەڕەی پێکرد دواتر ڕشتیەوە)

تایهیۆنگ:ئیسراحەتت کرد؟(جۆنگکووک سەری لەقاند ،هەر زۆر هیلاک ببوو)

تایهیۆنگ:با برۆینە ژوورەوە وەرە.(سەری جۆنگکووکی لە باوەشی دانابوو و گەڕانەوە ژوورەوە و جۆنگکووکی ڕاکشاند )

جۆنگکووک:تایهیۆنگ.(بە خەواڵووی)

تایهیۆنگ:بەڵێ کەروێشکەکەم؟

جۆنگکووک:تینوومە.(دەستی تایهیۆنگی گرت)

تایهیۆنگ:باشە ئێستا ئاو دەهێنم.(ناو لەپی دەستی جۆنگکووکی تووند ماچ کرد)

(ئینجا چووە چێشتخانەکە و پەرداخێک ئاوی ساردی هێنا و گەڕایەوە ژوورەوە ،جۆنگکووک لێفەکەی بەخۆی دادابوو و چاوەکانی داخستبوو،تایهیۆنگ چووە لای)

تایهیۆنگ:هاوسەرە گیانەکەم.(قژی سەر ڕووخساری لابرد) هەستە ئاوەکە بخۆرەوە.(جۆنگکووک چاوی کردەوە و هەستایەوە)

(ئاوەکەی خواردەوە ،دواتر هەر لە باوەشی تایهیۆنگ ڕاکشا ،تایهیۆنگ هەر دەیتوانی ئەو کاتە گوێبیستی پرخەکانی ببێت،گلۆپەکانی کووژاندەوە و خۆشی خەوت)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now