❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|(نیوەڕۆ هاتبوو ،دووانەکە هێشتا خەبەریان نەببوو ،شەوەکەی زۆر درەنگ خەوتبوون بۆیە بەوجۆرە بوو)
(تایهیۆنگ کە لەسەر زگە ڕووتەکەی جۆنگکووک خەوتبوو هەستایەوە ،سەیری چواردەوری کرد هەموو ژوورەکە تاریک بوو ،سەری هەڵبڕی بۆ جۆنگکووک)
(زۆر بە ئاسوودەی خەوتبوو ،بە زەردەخەنەوە سەری دانایەوە لەسەر زگی جۆنگکووک و بیری دەکردەوە کە ئیتر لەمەودوا هەموو رۆژ بەوجۆرە و بەو دیمەنە لە خەو هەڵدەستێت؟ ،بەپەرۆشە بۆ ژیانە نوێیەکەی)
(ئیتر تووند باوەشی لە کەمەری جۆنگکووکدا و خەوتەوە تەنانەت دە خوولەکیشی پێ نەچوو ،ئێ بێگوومان خەوی لێدەکەوێتەوە شەو ئەو هەموو جووڵەیەی کردبوو و جەستەی ماندوو کردبوو ،ئێستاکەش سەنیرەکەی ئەو شتە نەرمەیە ،هەر خەوی لێدەکەوێتەوە)
(نزیک عەسر بوو ئەمجارە و جۆنگکووک هەستا ،تۆزێک سەیری سەقفەکەی کرد و دواتر ڕاست و چەپی ،ئینجا هەستی کرد هەناسەی گەرم بەر زگی دەکەوێت ،سەیری کرد تایهیۆنگە)
(ماوەیەک هەر بەوجۆرە سەیری دەکرد ،دوێنێ شەوی بیرهات ،خەیاڵی بوو ،خۆشترین شەوی بوو ،یەکتۆز خۆی جووڵاند،هەستی کرد ئازاری هەیە )
(لەزۆر شوێن بوو ،خوارەوەی، پشتی ،تایهیۆنگ کە لەسەری ڕاکشا بوو هەندێک جەستەی سڕ ببوو ،یانیش هەستی دەکرد هەموو جەستەی ڕەق بووە)
(مۆبایلەکەی لە تەنیشتی هێنا سەیری کرد کاتژمێر چواری عەسر بوو ،پێی سەیر بوو ئەوەندە زۆر خەوتوون؟؟؟،جۆنگکووک لە ژیانیدا بۆ یەکەمجار بوو بەوجۆرە بێت)
(بڕیاڕی دا هەستێتەوە و خواردنێک بۆخۆیان ئامادە بکات ،بە هێواشی جەستەی تایهیۆنگی لادا و بەجۆرێک خۆی جووڵاند تاکوو دانیشت لەسەر سیسەمەکەیان)
(چەندی دەیویست هەستێتەوە بەهۆی ئازارەوە بوێری نەبوو ،ئێستاش بەتەمایە بەو حاڵە خواردن ئامادە بکات؟؟،هەناسەیەکی قووڵی دا و هەستایەوە بەڵام کاتی دواتر دانیشتەوە)
جۆنگکووک:بەنەفرەت بێت.(بە بێزاری ڕاکشایەوە ،تایهیۆنگ لە خەوێکی قووڵ بوو گووتی کە تۆزێکی تر هەڵی دەستێنێت ،ئینجا بۆ ئەوەشی بێزار نەبێت سەیری ڕووخساری تایهیۆنگی دەکرد،یانی تەنها بۆ ئەوەیەتی بێ کار و بێزار نەبێت ئیتر...)
جۆنگکووک:تایهیۆنگ؟(دەستی لەسەر شانی تایهیۆنگ بوو و یاری بە پەنجەکانی دەکرد لەسەر پێستی تایهیۆنگ و شتی درووست دەکرد)
جۆنگکووک:تایهیۆنگی هەستە..(چەند جارێک جەستەی جووڵاند ،دواتر ڕوومەتی تایهیۆنگی گرت و چەند جارێک جووڵاندی ،ئەوەشیان هەر هیچ نەبوو)
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...