Part-17

502 80 91
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:هیۆنگ ...من نامەوێ شکاتی لێبکەم.(سیوون هوو زەردەخەنەکەی لاچوو و بە برۆیەکی گرژەوە سەیری ئەوی کرد)

سیوون هوو:چی؟(جۆنگکووک بە بێدەنگی سەیری کرد) بۆچی؟؟

جۆنگکووک:هەروا.

سیوون هوو:ئایا ئەو ها...

جۆنگکووک:نا نەخێر هیچ شتێکی وانیە بەس نامەوێ.(سیوون هوو دەیویست هۆکارەکەی بزانێت و پێداگری بکات بەس بێدەنگ بوو و سەری لەقاند)

-

(دوای ئەوەی سیوون هوو رۆیشت ،جۆنگکووک لە
ماڵەوە مایەوە ،مۆبایلەکەی کە ئەو دوو ڕۆژە کووژابۆوە ،شەحنی کردەوە،دیتی داپیری ڕیزە نامەیەکی بۆ ناردبوو هەمووشی لە کاتی جیاواز بوو ،ئەوە هیچ شوێنی تەلەفۆنیشی پڕ ببوو لە ژمارەی ئەو کە وەڵام نەدرابۆوە،بڕیاری پەیوەندی کردنی بە داپیرەی دا)

جیا:جۆنگکووک.(بە هاوارەوە)

جۆنگکووک:داپیرە گیان.

جیا:کەروێشک تۆ چیت بەسەر هاتووە ها؟ بۆچی لەناکاو هیچ نامە و پەیوەندیەکت وەڵام نەدەدا؟؟؟ چی بووە؟ تۆ باشیت کووڕەکەم؟؟

جۆنگکووک:من باشم داپیرە نیگەران مەبە ئێ شتەکە ئەوەبوو....(چی بوو؟ چی بوو؟ دەی جۆنگکووک شتێک بهێنە مێشکت)

جۆنگکووک:من مۆبایلەکەم شکا ئینجا تا بردم بۆ لای وەستا و چاکم کردەوە زۆری ویست بۆیە ببوورە ئەگەر نیگەران بووی.(دەیتوانی گوێبیستی داپیرەی بێت کە هەناسەی ئاسوودەی دەدا)

جیا:وامزانی شتێکت بەسەر هاتووە ،ئێ واز لەوە بێنە کەواتە ئایا دەرچوویت؟؟؟(بە پەرۆشیەوە گووتی بە دڵنیایەوە جۆنگکووک بێ ئەملا و ئەولا دەرچووە قسەی تیا نییە،جۆنگکووک ماوەیەک بێدەنگ بوو دواتر گووتی...)

جۆنگکووک:نەخێر دەرنەچووم بەس داپیرە پێیان گووتین کە چەند مانگێکی تر دەتوانین بەژداری بکەینەوە.(کەواتە بەڕاستی وازدەهێنێت،خەتای ئەو مەگرن ئەو هەڕەشەی لێکراوە سەبارەت بە داپیرە و ئەوانی بێگوومان هەرچی بێت دەیکات بۆ ئەوان بۆ داپیرەی بەتایبەت جا واز هێنان لە خەونەکەشی بێت.)

جیا:دەی بێگوومان چەند مانگێکی تر بۆخۆت دووبارە بەژداری بکەوە ئاساییە ئەمجارە دەرنەچوویت جارێکی تر،دەتوانی تا ئەو کاتە زیاتر شارەزای ئەوێش بیت.

جۆنگکووک:بێگوومان داپیرە گیان.(ئیتر هەر بەردەوام بوون لە قسەکردن )

-

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now