❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|جۆنگکووک:تایهیۆنگ .....تایهیۆنگ.....تایهیۆنگ..(بەدەنگی بەرز دەیگووت،لەلای سەری وەستا بوو و بەیانی بوو و بۆ نانی بەیانی بانگی ئەکرد)
تایهیۆنگ:جۆنگکووکی تەنها پێنج خوولەکی تر .
جۆنگکووک:کوڕە تۆ چ مامۆستایەکی!؟؟؟ ئەی رۆژانی پێشتر چۆن هەڵدەستای ها؟؟.
تایهیۆنگ:دە نازانم.
جۆنگکووک:هەرچیەک بێت، خێراکە هەستە خواردنیش ئامادەیە دەی دەی زووکە،هەتا خۆم دەگۆرم هەستابی ئەگەر نا خراپ دەبێت بۆت.
تایهیۆنگ:بێگوومان بێگوومان نیگەران مەبە تۆ برۆ خۆت بگۆڕە.(جۆنگکووک تازە بیری هاتەوە کە کەل و پەلەکانیان دەرنەهێنابوو،سەیری تای کرد چاوی داخستووە)
(هەناسەیەکی قووڵی دا و سوویچەکەی هەڵگرت و خۆی چوو تاکوو بیهێنێت ،دوای ماوەیەک توانی بەسەرکەوتووی هەموو بهێنێت)
(جانتاکەی لە هۆڵەکە دانابوو ،هەر لە
هۆڵەکەش ئەو جل و بەرگەی دەرهێنا کە ئەو رۆژە لەبەری دەکرد،ئەو کە لە خەو هەستابوو خۆی شۆری بوو)(بۆیەش یەکسەر جل و بەرگەکەی پۆشی ،جانتاکەی پشتیشی دەرهێنا و کەل و پەلە پێویستەکانی ئامادە کرد،دواتر گەڕایەوە لای تایهیۆنگ،بێگوومان هێشتا خەوتبوو)
جۆنگکووک:ئەگەر تا سێ بژمێرم و هەڵنەستی تاکوو یەک حەفتە ناتوانی ماچم بکەیت.(تایههۆنگ لەگەڵ ئەوە خۆی ئۆتۆمۆتیکیەن چاوی کرایەوە و هەستا)
جۆنگکووک:ئەوەتا هاوسەرە گیانەکەی من هەستاوە.(چووە نزیکی و ڕوومەتی تایهیۆنگ گرت و ماچێکی لێوی کرد،تایهیۆنگیش زەردەخەنەی کرد)
تایهیۆنگ:بەیانی باش کەروێشکەکەم.(کەمەری گرت و وای لێکرد لەسەر قاچی دانیشێت)
جۆنگکووک:بەیانی تۆش باش ورچەکەم.(تایهیۆنگ پێکەنی)
تایهیۆنگ:بۆنی خواردنێکی زۆر بەتام دێت.
جۆنگکووک:بەڵێ دەی هەستە ئامادەم کردووە تامی بکە بزانە بەدڵت دەبێت.
تایهیۆنگ:باشە .(جۆنگکووکی زیاتر خستە باوەشی و ویستی گازێکی لێبگرێت بەڵام جۆنگکووک وەستاندی)
جۆنگکووک:یۆۆ ئەوە چی دەکەی؟
تایهیۆنگ:ئەی نەتگووت تامی بکە؟؟؟(جۆنگکووک بە بێزاری سەیری کرد)
جۆنگکووک:دەزانی ئەگەر هەر بەردەوام بی لە قسەی حەلەق و بەلەق ئەوا زۆر درەنگ ئەکەوین؟
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...