Part-54

517 89 256
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:کەروێشکەکەم زۆر شانازی ئەکەم زۆر باشبووی.(لە ناو ئۆتۆمبێلەکە بوون،جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد)

جۆنگکووک:دەی کەواتە شتێکی خۆشم بۆ بکڕە وەک هەدیە.

تایهیۆنگ:حەز بە چی ئەکەیت؟(کاتی نانی نیوەڕۆ بوو،جۆنگکووک هەندێک بیری کردەوە)

جۆنگکووک:جاجانگمیۆن.

تایهیۆنگ:ئۆکەی فەرمانتە شازادەکەم.(جۆنگکووک پێکەنی،تایهیۆنگ ئەوی بردە چێشتخانەیەک و پێکەوە قاپێک جاجانگمیۆنیان داوا کرد،لەگەڵ خواردنەوە و چەند قاپی بچووکی تر لە خوارد کە هەر خۆی لەگەڵ جاجانگمیۆنەکە هەبوو)

(کە تەواوبوون جۆنگکووک گووتی کە خواردنیان لە ماڵەوە نەماوە ،وە بەپێی ئەوەی سبەی بڕیاری داوە بۆ نیوەڕۆکەی پسای و سێهوینگی داوەت کردووە ئەبێ بیکڕن)

(تایهیۆنگ لەگەڵ جۆنگکووک چوونە فرۆشگاکە و وە تایهیۆنگ لە چاوەڕوانی ئەوەی جۆنگکووک تەواوبێت لە هەموو شتەکان،بەدوایەوە ئەرۆشت و مۆتەی ئەخوارد)

(جۆنگکووک بۆ ماوەی دوو حەفتە زانکۆی نییە چوونکە گەشتێکی زانکۆ هەبوو ،جۆنگکووک پێی باشتر بوو و نەچێت و ئەم کاتانەی لەگەڵ هاوسەرە خۆشەویستەکەی بەسەر بەرێت)

(لە کۆتایدا جۆنگکووک تەواوبوو و چوون پارەکەیان دا و رۆشتن ،گەڕانەوە ماڵەوە ،جۆنگکووک کەل و پەلەکانی بردە چێشتخانەکە تاکوو ڕێکیان بخات)

(تایهیۆنگیش چوو تاکوو گەرماو بکات چوونکە بەهۆی راهێنانەکانی ئارەقەی کردبوو و ماوەیەکی پێچوو و هاتە دەرەوە خۆی گۆڕی و ئینجا چووە لای جۆنگکووک لە چێشتخانەکە)

-

جۆنگکووک:زۆر نایابە تایهیۆنگ.(بە زەردەخەنەوە گووتی ،تایهیۆنگ گۆرانیەکانی بۆ جۆنگکووک لێدا )

تایهیۆنگ:گۆرانیەکانی ترم وا دەنووسم ،دەمەوێت تۆ تێیدا بەشداربیت و بیڵێیت و بیشینووسیت.

جۆنگکووک:هاهـ؟

تایهیۆنگ:چی بووە؟(بە تێنەگەشتنەوە گووتی)

جۆنگکووک:من لەگەڵت بیکەم؟

تایهیۆنگ:ئێ بەڵێ.

جۆنگکووک:واو واتە ئەگەر وابکەین و لە داهاتوو دەتوانین لەسەر یەک ستەیج پێکەوە گۆرانیەکە بڵێین.(بەپەرۆشیەوە گووتی،تایهیۆنگ پێکەنی و سەری لەقاند)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now