Part-8

493 96 162
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووکیش چووە لای لی سیۆکی پاڵێکی پێوەنا لەسەر ژنەکەی لایدا دواتر لی سیۆکی بە ماندووی هەستایەوە و چەقوەکەشی بەتووندی گرت و بەتووڕەیی سەیری جۆنگکووکی کرد،هەر لەوکاتەدا دەرگای ژوورەکە کرایەوە و چەند کەسێک هاتنە ژوورەوە)

(جۆنگکووک و دوو هاوسەرەکەش سەیری ئاراستەی دەرگاکەیان کرد دیتیان لیام و باپیرەی جی شیها لەوێ وەستابوون)

لیام:جۆنگکووک؟ ،چی بووە؟؟؟(جۆنگکووک هەناسەیەکی ئاسوودەی دایەوە)

جۆنگکووک:لیام بەڕێز لی کە هاتمە ماڵەکەیان خەریکبوو ژنەکەی خاتوو لی دەکووشت.(لیام و باپیرەی شۆک بوو سەیری بەڕێز لیان کرد چەقۆی لەدەستبوو)

شیها:لیام خێرا بڕۆ مووختار ئاگادار بکەوە.(لیام سەری لەقاند و لەوێ رۆیشت بەخێرای بۆ ئۆفیسەکەی مووختار)

شیها:جۆنگکووک کوڕم تۆ باشیت؟

جۆنگکووک:باشم بەڕێز شیها.

شیها:ئەیتۆ کچەکەم؟؟؟ ئەوە ڕاستە؟؟(ژنەکەی لی سیۆکی کە ناوی لی هانا بوو سەری دانەواند و هیچی نەگووت)

-

هیۆکووک:جۆنگکووک تۆ دڵنیای لەوە ؟؟

جۆنگکووک:بەڵێ باوکە دڵنیام لە خوارەوە کە دەرگاکەیان کرابۆوە گوێم لە قیژی خاتوو هانا بوو.(ئەوان لە ماڵەوان کە مووختارەکەیان ئاگادار کردەوە ،ئەو بڕیاری دا کە سبەی کۆبوونەوەیەک ڕێک بخات)

هیۆکووک:باشە کەواتە سبەی ئەوەی دیتت و گوێبیستی بووی هەمووی بڵێ.(جۆنگکووک سەری لەقاند ،دوای ئەوەی باوکی دەرمانەکانی پێش خەوی خوارد ،ڕاکشا و زۆری نەبرد خەوی لێکەوت ،جۆنگکووکیش گەڕایەوە و لەسەر جێگاکەی ڕاکشا)

(سەیری سەقفەکەی دەکرد و ئەمرۆی بەبیر هاتەوە لە ماڵی لی سیۆکی بەڕاستی زۆر ترسێنەر بوو ،دووبارە دڵی دەستی کرد بە خێرا لێدان،هەناسەی قووڵی دەدا لە ناخەوە خۆی ئارام دەکردەوە و دەیگووت کە تێپەڕی ،دوای زۆر بیرکردنەوە لە کۆتایدا خەوت)

-

جۆنگکووک:من کە لە دەرگام دا دەرگاکە خۆی کراوە بوو ،لەناکاو گوێم لە قیژەیەک بوو خێرا ویستم برۆم بەس باوکم گووتبووی کە پەڕاوەکان گرینگن وە گووتم لەوانەیە ئەو قیژە کەسێک مەترسی لەسەر ژیانی هەبێت بۆیە چوومە ژوورەوە.(ئەوانەی ئەوێ بە وردی گوێیان گرتبوو مووختارەکە کە ناوی موون یۆن بوو بە جۆنگکووکی گووت...)

موون یۆن:ئێ دواتر؟

جۆنگکووک:کە چوومە ژوورەوە یەکسەر چوومە سەرەوە چوونکە دەنگەکە لەوێوە بوو ،کە دەرگای ژوورێکم کردەوە دیتم بەڕێز لی سیۆکی لەسەر خاتوو هانا بوو و چەقۆشی بەدەستەوە بوو پێش ئەوەی هیچ ببێت پاڵم پێوەنا ،ئینجا ئەو کاتە بەڕێز شیها و لیام هاتن.(مووختارەکە سەیری شیها و لیامی کرد)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now