❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|جیمین:کەواتە جۆنگکووک ئەم یەک شەمەیە داوەتی بکە باش؟
جۆنگکووک:باشە پێی دەڵێم بزانم ڕازی دەبێت یان نا.
جیمین:بێگوومان تۆ هەرچی بڵێی ئەو دەیکات،هیوادارم ئەمجارە بتوانم ژمارەکەی وەرگرم.(بە خەیاڵەوە گووتی)
جۆنگکووک:بێگوومان وەری دەگریت.(زەردەخەنەیەکی کرد،جیمین تۆزێک سەیری کرد بە وردی و بێدەنگی)
جۆنگکووک:چیبووە؟
جیمین:تۆ لە خەمۆکی دایت؟(جۆنگکووک برۆی بەرز کرد)
جۆنگکووک:چی؟؟(جیمین چاوی سووڕاند بە بێزاری)
جیمین:دەڵێم لە خەمۆکی دایت؟
جۆنگکووک:نەخێر بۆچی دەبێت لە خەمۆکی دا بم؟!!(بە تێنەگەشتنەوە)
جیمین:ئەم ماوەیە زۆر بێدەنگی کاتێک پێدەکەنی وەک پێشتر زەردەخەنەکانت ناگەنە چاوت وەک ئەوەی بەزۆری پێبکەنی،تۆ باشی؟؟(جۆنگکووک نەیدەزانی چی بڵێت بەوجۆرەی لێهاتووە؟ هەست بە تاوان دەکات ،نایەوێت وابێت بۆ جیمین)
جۆنگکووک:نا هیچ نییە جیمینی تەنها بەهۆی زانکۆ و کارەوە کەمێک ماندووم ،هەروەها ڕاهێنانەکانیش هی دانس کردن ماندوو ترت دەکەن.(جیمین سەری لەقاند و زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەی بۆ کرد)
جیمین:نیگەران مەبە دواتر هەموو ماندوو بوونەکەت بەلاش نابێت.(جۆنگکووک وەک ئەو زەردەخەنەیەکی کردوو و سەری لەقاند)
جیمین:لەمێژە بەیەکەوە نەچووینە دەرەوە ،ئەمرۆ برۆین؟
جۆنگکووک:چی دەربارەی کار.
جیمین:هێێی تۆ ئێستا قسە لەگەڵ کووڕی خاوەن کارەکەت دەکەی پارک جیمین،تەنها بەیەک داوا لە دایکم دەتوانم بۆ ماوەی یەک حەفتە پشووت بۆ وەرگرم.(چاوێکی لە جۆنگکووک نووقاند)
جۆنگکووک:بەراستی وادەکەیت؟؟؟(بە پەرۆشیەوە پرسی،جیمین یەکسەر بێدەنگ بوو ،ئەگەر ئێستا پشوو بۆ جۆنگکووک وەرگرێت دەبێت تەواوی حەفتەکە ئەو بێت بۆ سەر کار )
جیمین:ههههه جۆنگکووکی باسی چوونە دەرەوەمان دەکرد وایە؟(جۆنگکووک چاوی سووڕاند ،ئەوەی جیمین دەیکات تەنها فشە فشە)
جۆنگکووک:بەڵێ تۆ ئێستا دەچوویت و داوات لە دایکت دەکرد ئەمرۆ بۆم بکاتە پشوو و برۆینە دەرەوە.
جیمین:ئۆو باشە باشە بەڕێز جۆنگکووک .(بە زەردەخەنەیەکی لارەوە هەستایەوە و چووە لای دایکی کە لەلای شوێنی وەرگرتنەکە دانیشتبوو،جۆنگکووک لە دوورەوە دەیتوانی دەمووچاوی جیمین ببینێ کە چۆن دەپارێتەوە لە دایکی ،بەو هەڵسووکەوتەی پێکەنی،هەندێکی پێچوو هاتەوە)
YOU ARE READING
I wanted to be an idol_Taekook
Fanfictionجۆنگکووک لە گووندێکی بچووکەوە دەژیت بە خەونێکی گەورەوە ،لەگەڵ خێزانێکی تووند کە بەو خەونەی ئەو ڕازی نین،ژیانی جۆنگکووک بۆ کوێ ئەڕوات؟ ئەتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت پاش ئەو هەموو قوورسیەی کە دێتە پێشی؟؟ #taekook Starts:1/1/2024 Ends:5/5/2024 Hope you...