Part-11

517 101 168
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک دوای ئەوەی جل و بەرگەکەی گۆڕی و ددانی شۆری چووە سەر جێگای هۆتێلەکە،تۆزێک هەڵبەزیەوە ،کووک بزەیەکی کرد جێگاکە زۆر نەرم بوو)

(جۆنگکووک دواتر مۆبایلەکەی دەرهێنا و لە ئینتەرنێت بەدوای ئەو شوێنانە گەڕا کە تێیدا خانوو یان شووقە دەفرۆشن ،ئەو هەرزوو بڕیاری داوە بەو پارەیەی داپیرەی پێیدابوو خانوویەکی پێ بکڕێت ،دڵنیایە بەشی دەکات چوونکە زۆربوو)

(وە ئەوەش باشە کە سەرەتا خانوویەکت هەبێت لێی بمێنیەوە ،دوای ئەوەی نزیکترین نووسینگەکانی خانووی دیتەوە کە لەناو شوێنە گشتیەکان بوون ،هی هەر هەموویان لۆکەیشنەکەی سەیڤ کرد چوونکە پێی نەدەزانی)

(وە دوای ئەوەی کارەکەی هەمووی تەواو کرد ،مۆبایلەکەی زوو دانا و گلۆپی ژوورەکەی کووژاندەوە و بەتانیەکانی بەخۆی دادا و هەوڵی دەدا بخەوێت،سەیری ئەو پەنجەرەی کرد لە ژوورەکەی هەبوو یەکسەر دەتوانی مانگ ببینی)

(جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد و هەستی بە پەپوولە کرد لە ناخی کە بیری دەکردەوە ئەو لێرەیەوە و هەلی بوون بە گۆرانی بێژی هەیە ،تەنها باوەڕ کردن قوورسە بۆی )

(هەرگیز دوای ئەوەی دایک و باوکی ئەو کارەی کووکیان ڕەت کردەوە بیری نەدەکردەوە بتوانێت بێت بۆ ئێرە ،پێویستە هەموومان سووپاسی داپیرە جیا بکەین)

جۆنگکووک:شەوشاد مانگی جوان.(چاوەکانی داخست و زۆری نەبرد بەهۆی ماندووی زۆرەوە خەوی لێکەوت)

-

هێجی:نەتوانی بیهێنیتەوە؟؟

هیۆکووک:توانیم بیبینم بەس کە هەوڵم دەدا بیهێنمەوە پۆلیسێک هات .

هێجی:ئێ ئینجا جۆنگکووک کووڕی ئێمەیە دەبێت بێتەوە ماڵەوە.

هیۆکووک:جۆنگکووک بە پۆلیسەکەی گووت کە نایەوێت بێت لەگەڵ من ئەویش ناسنامەی جۆنگکووکی پشکنی زانی هەژدە ساڵە بۆیە گووتی من نابێت هیچ کارم بەسەریەوە هەبێت.(نانی بەیانیان دەخوارد جیا زەردەخەنەیەکی شانازیانەی کرد بە کووکەوە)

جیا:ئەوە نەوە ئاقڵەکەی منە.(بە بزەوە گووتی،هێجی و هیۆکووک سەیری جیایان کرد دواتر هەناسەیەکی قووڵیان دا)

هێجی:باشە چی بە خەڵک بڵێین ؟؟

هیۆکووک:نازانم خۆ پێیان ناڵێم چۆتە ئەوێ تا ببێت بە.... هەر نامەوێت ناوەکەشی بێنم.(جیا بە تووڕەیەوە سەیری ئەوی کرد)

جیا:دەبێتە گۆرانی بێژ خۆ نەچۆتە ئەوێ تاکوو ببێت بە لەشفرۆشێک یان شتێکی تر ،جارێکی تر بابەتی جۆنگکووک نەکەنەوە و وازیش لە ئەو دەهێنن تێگەیشتن؟؟؟؟(بە چاوێکی تیژ و تووندەوە سەیری کووڕ و ژنی کووڕەکەی کرد)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now