PART THREE

149 23 4
                                    

Yoko kurama pov
~~~~~~~~~~~~~~~

کاتێک ئەو پرسیارەم لێکرد کچە بچکۆلەکە بۆ ماوەیەکی درێژ بێدەنگ بوو و ڕوخساری گۆڕا بۆ خەمباری و دەمتوانی ببینم کە خەریکە دەگریێتەوە بەڵام هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی

"لەبەر ئەوەی من.... کچێکی نابینام بۆیە شەرمەزارە" ڕێژنە وتی لەهەمان کاتدا فرمێسکێک لە چاوی ڕاستی کەوتە خوارەوە

ئەو وەڵامە منی شۆک کرد و چاوەکانم زیاتر کرانەوە بۆیە چەند هەنگاوێک لێی نزیک بومەوە تا ئەوکاتەی نزیکی ڕوخساری بووم چاوەکانیم بینی کە ڕەنگی ڕەساسی بوون

"ئەو بەڕاستی نابینایە" ئەوەم لە مێشکی خۆمدا وت

نازانم چیم بەسەرهات لەناکاو هەستێکم بۆ درووست بوو کە پێشتر بۆ هیچ مرۆڤ درووست نەدەبوو دڵتەنگی هەستێک کە پێشتر بۆ هیچ کەسێک بەدەر نەدەکەوت تەنانەت کاتێکیش کە ئازاریان دەچەشت

"ئا....ئێ... ببورە" بە هێواشی و دڵتەنگی ئەوەم وت

"ئاساییە.... من لەوە .. ڕاهاتووم" ڕێژنە ئەوەی وت و بەدەستێکیشی فرمێسکی سەر ڕوخساری سڕیەوە

ڕوخسارم بەرەو زەویەکە خوارکردەوە دڵتەنگی لەشمی داپۆشی بەو وەڵامە لەناکاو گوێم لەدەنگی کچەکە بچوکەکە بوو وتی

"ئۆهه.. ڕاستە ببورە من ناوی خۆمم پێ نەوتی....سڵاو من ناوم ڕێژنە کلاردە"

کلارد ئایە ئەو پاشای شانشینی نیکیاتا نیە ئەو یەکێکە لە پاشا هەرە دەوڵەمەندەکان کەواتە ئەوە کچەکەیەتی


"ئەی ناوی تۆ چیە؟ ڕێژنە بە زەردەخەنەیەکی بچووکەوە لە یۆکۆی پرسی

"ئۆئ .. بەنەفرەت بێت ئێستا ئەو لە ناوم دەپرسێت چی پێ بڵێم" ئەوەم لە مێشکی خۆمدا وتو و کەمێك شڵەژام

نەم دەویست ناوی ڕاستیم بە ڕێژنە بڵێم بۆیە بە درۆ وتم

"ئۆ .. سڵاو ڕێژنە من ناوم کوڕاما سویچیی یە... خۆشحاڵم بە بینینت" ئەوەم وت بە زەردەخەنەیەکەوە

"سڵاو کوڕاما دەتوانم بڵێم خۆشحاڵم بەڵام ناتوانم بڵێم بە بینینت" ڕێژنە ئەوەی بە پێکەنینەوە وت

ئەو وەڵامەی ڕێژنە وای لێ کردم لە شەرمان ڕوومەتەکانم سوور هەڵگەڕێن بەڵام شتێکی باش بوو کە نەیدەتوانی ڕومەتەکانم ببینێت کەوەک گوڵی سوور ڕەنگیان دابوو

"ئئ .. ئاا .. ببورە" ئەوەم بەشەرمەوە وت

"ئهههههههئ ... ئاسایە" ڕێژنە ئەوەی بە پێکەنینەوە وت و دەستی کرد بە پێکەنین

نازانم بۆچی ... بەڵام کاتێک ڕێژنەم بینی پێدەکەنی نەمدەتوانی یارمەتی خۆم بدەم پێکەنینەکەی دڵی خۆشکردم و وای لێکردم بەدڵ زەردەخەنە بکەم ئەوە یەکەم جارم بوو لە ژیانمدا بەدڵ زەردەخەنە بکەم تەنانەت کاتێکیش دزیم لە کەسە دەوڵەمەندەکان دەکرد هەرگیز بەدڵ زەردەخەنەم نەدەکرد تەنها زەردەخەنەیەکی درۆینەم لەسەر ڕوخسارم دروست دەکرد

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Where stories live. Discover now