PART TWENTY - NINE

85 11 105
                                    

"ئێ.  بێگومان تۆ ئاگاداری ئەوە نەبوویت خۆ تۆ تەواوی کاتەکە لەگەڵ میوانەکان قسەت دەکرد"

"ئۆو . ڕاستە . ببورە" کلارد ئەوەی وت و سەیری لای ڕاستی کرد

"باوکە" ڕێژنە ئەوەی وت و دەستێکی بەرزکردەوە

کلارد سەرنجی خستە سەر کچەکەی و دەستە بچووکەکەی گرت

"بەڵێ شیرینەکەم" کلارد ئەوەی وت

"دەکرێ بەیانی بڕۆین بۆ سەردانی نیکۆ . تکایە" ڕێژنە ئەوەی وت و برۆکانی لە نزم کردەوە

کلارد زەردەخەنەیەکی کرد و وتی

"بێگومان شیرینەکەم . بەیانی نیوەڕۆکەی دەڕۆین بۆ سەردانی. باشە"

"باشە" ڕێژنە ئەوەی بە زەردەخەنەیەکی چاوی داخراوەوە وت

کاتێک کلارد ئەوەی ڕووخسارەی بینی . بیرەوەریەکی ڕێژنەی بیرهاتەوە بە منداڵی کە هەمان ئەو ڕووخسارەی نیشانی دابوو کە ئەوە وای لە کلارد کرد زەردەخەنەیەک بکات و برۆکانی نزم بکاتەوە .

بەڵام لە هەمان کاتدا زەردەخەنەیەکی خەمباراوای بوو .

ستاڕڵا هەستی کرد کە شتێکی هەڵە هەیە لە هاوسەرەکەی ڕووی بۆ ئەو سوڕاند و دەستێکی لەسەر شانی داناو و بە دەنگێکی هێمن و نیگەرانیەوە وتی

"کلارد . کێشە چیە؟

"تەنها" کلارد ئەوەی وت و بۆ چەند دەقەیەک بێدەنگ بوو . هەناسیەکی دایەوە و ڕووی کردە ستاڕڵا و لە قسەکردنەکەی بەردەوام بوو "وا هەست دەکەم کە هەر دوێنێ بوو کە ڕێژنە لەدایکبوو و بۆ یەکەم جار ئەویان خستە ناو باوشم . وە ئێستاش سەیری بکە . ئەو بووە بە حەوت ساڵ" ئەوەی بە خەمباریەوە وت
کە ستاڕڵا گوێی لەو قسەیە بوو .  تەنها زەردەخەنەیەکی کرد

"باوکە" ڕێژنە ئەوەی وت و دەستەکانی بۆ باوکی بەرزکردەوە و چەند جارێک دەیکردەوە و دایدەخست وەک نیشانەیەک کە لەباوشی بکات.

کلارد سەیری ڕێژنەی کرد و دەستەکانی لەو نزیک کردەوە و کەمەری ئەوی گرت و ئەوی بەرزکردەوە و لەسەر کۆشی داینا . ڕێژنە بەخێرای ڕووی بۆ باوکی سوڕاند و کەمێک خۆی بەرزکردەوە و دەستەکانی لە ملی ئەو ئاڵاند و ئەوی لە باوشگرت و سەری لەسەر شانی ڕاستی کلارد داناو و چاوەکانی داخست و دەنگێکی ئاسودەی دەرکرد.

کلارد تەنها زەردەخەنەیەکی بە چاوکی داخراوەوە کرد و باوشەکەی کچەکەی گەڕاندەوە . ستاڕڵا بەو دیمەنە زەردەخەنەیەکی کرد . کلارد لایەکی چاوی کردەوە و سەری خێزانەکەی کرد . دەستی ڕاستی بۆ ئەو کردوەوە . ستاڕڵاش نزیکی ئەوان بویەوە و هەردووکیانی لەباوشگرت .

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang