Third person pov
.*:*:*:*:*:*:*:*:*:*:*.دوای ئەوەی یۆکۆ و ڕێژنە خۆیان لە باوشەکە کردەوە . یۆکۆ دەستەکانی لەسەر شانەکانی ڕێژنە داناو و بۆ چەند دەقەیەک سەیری زەردەخەنەکەی دەکرد تا لەناکاو شتێک هاتە بیری . یۆکۆ ڕووی بۆ ئێما سوڕاند و بە دڵخۆشیەوە وتی
"ئێما . ئێستا پاشا و شاژن لە کوێن؟
"لە ژووری پەرتووکخانەکە دانیشتوون . بۆچی؟ ئێما ئەوەی وت و سەیری یۆکۆی کرد و برۆیەکی بەرزکردەوە
"زۆرچاکە . ڕێژنە بابڕۆین" یۆکۆ ئەوەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت
یۆکۆ سەیری ڕێژنە کرد و ئەوی لە باوشکرد و بەرزی کردەوە کە ئەوە وای لە ڕێژنە کرد دەنگێکی سەرسامی دەربکات و لەلایەکی تر ئەوە وای لە ئێما کرد بشڵەژێت
یۆکۆ ڕێژنەی هەڵگرت و بە وریای لەسەر جێگاکە هاتە خوارەوە و ڕێژنەی لەسەر قاچەکانی داناوە و بە دەستی چەپی دەستی ڕێژنەی گرت بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت
"کوڕاما ڕێژنە بۆ کوێ دەبەیت!! ئێما ئەوەی بە شڵەژانەوە وت و هەوڵی دا لەسەر جێگاکە بێتە خوارەوە
بەڵام یۆکۆ وەڵامی نەدایەوە و دەرگاکەی کردەوە و ڕێژنەی لەگەڵ خۆی بردە دەرەوە و ڕووی کردە لای ڕاست و دەستی بە ڕاکردن کرد و ڕێژنەشی لەگەڵ خۆی ڕاکێشا
ئێما بە خێرای لە ژووری ڕێژنە هاتە دەرەوە بەڵام کە ویستی بە دوایاندا ڕابکات لە شوێنی خۆی ڕاوەستاو و سەیری کۆتایی هۆڵەکە دەکرد و نەیزانی کە لە کامەلا ڕایانکرد کە ئەوە وای لەو کرد کەمێک بشڵەژێت.
"کوڕاما بۆ کوێم دەبەیت؟! ڕێژنە ئەوەی وت و برۆکانی نزم کردەوە
یۆکۆ زەردەخەنەیەکی کرد و بێئەوەی سەیری ڕێژنە بکات وتی
"بۆلای دایک و باوکت"
"بۆچی؟ ڕێژنە ئەمەی وت
"کەمێکی تر دەیزانی" یۆکۆ ئەوەی وت
ڕێژنە هیچ شتێکی نەوت و تەنها زەردەخەنەیەکی کرد و لە ناخەوە زۆر دڵخۆش بوو کە هاوڕێکەی لەلایەتی . و دەستی یۆکۆی کەمێک بە توندی گرت
یۆکۆ لە ڕێگادا چەند جارێک لەبەردەم هەندێک دەرگادا دەوەستاو و سەیری ژوورەوەی دەکرد و کاتێک دایک و باوکی ڕێژنەی نەبینی دووبارە دەستی بە ڕاکردن کردەوە
دوای تێپەڕینی چەند خولەکێک یۆکۆ کە ژووری پەرتووکخانەکەی نەدۆزیەوە دەستی بەبیرکردنەوە کرد کەوا ونبووە
"باشە ئەم قەڵایە چەند ژووری هەیە . ئەگەر بمزانیبایە دۆزینەوەی ئەو ژووری پەرتووکخانە نەفرەتیە ئەوەندە قورسە ئێمام لەگەڵ خۆمدا دەهێنا . خەریکە ڕێژنەش ماندوو دەبێت"
ESTÁS LEYENDO
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...