"دەبێت یەکێک لەگەڵ خۆت ببەیت بۆئەوەی ئاگادارت بێت" کلارد ئەمەی وت بە زەردەخەنەیەکەوە
کاتێک کلارد ئەمەی وت ڕێژنە کەمێک سەری نزم کردەوەو و دەستی بە بیرکردنەوە کرد کە لەگەڵ کێ بڕوات ... پاش چەند دەقەیەک ڕێژنە لە بیرکردنەوە وەستاو و سەری بەرزکردەوەو و بە زەردەخەنەیەکەوە وتی
"دەمەوێت ئێما لەگەڵم بێت"
"زۆرباشە .. بەیانی دەتوانیت لەگەڵ ئێما بڕۆییت بۆلای هاوڕێکەت ... ئێستاش با شیرینیەکان تەواو بکەین" کلارد ئەمەی وت و دەستی بە خواردنی کێکەکەی کردەوە
"زۆرباشە . سوپاس باوکە" ڕێژنە ئەمەی بە پێکەنینەوە وت و دەستی بە خواردنی کێکەکەی کردەوە
ئەو دیمەنە وای لە ستاڕڵا کرد کە زەردەخەنەیەک بکات کە کلاردیش هەمان شتی کرد و دەستیان بە خواردنی شیرینیەکان کردەوە
.
.
.
پاش ئەوەی ڕێژنە خواردنی شیرینیەکەی تەواوکرد . لەسەر کورسیەکەی هاتە خوارەوەو و ڕووی بەرەو دەرگاکەی سوڕاند"لەدەرگاکەوە تا شوێنی کورسیەکەم درێژیەکەیان تەنها هەشت هەنگاوبوو"
ڕێژنە ئەمەی لەمێشکی خۆی دا وت و بەڕەو ڕووی دەرگاکە ڕۆیشت
1
2
3
4
5
6
7
8
ڕێژنە لە هەشتەم هەنگاوی وەستا و دەستی بەرزکردەوە و دەسکی دەرگاکەی گرت بەڵام ئەوکاتەی ویستی دەرگاکە بکاتەوە دەنگێک ئەوی وەستاند"ڕێژنە بۆکوێ دەڕۆیت؟ کلارد ئەمەی وت و لەسەر کورسیەکەی هەڵساوە
ڕێژنە دەسکی دەرگاکەی بەرداو و ڕووی بۆ ئەوان وەرگێڕا
" دەڕۆم بۆ ژوورەکەم ئەگەر ڕێگەم بدەن" ڕێژنە ئەمەی وت
"باشە بڕۆ" کلارد ئەمەی وت و یارمەتی ستاڕڵای دا لە هەڵسانەوەی
Rezhna pov
~~~~~~~~~~پاش ئەوەی باوکم ئەمەی وت ..هیچم نەوتو و دەسکی دەرگاکەم گرت و لە ژووری نانخواردن چوومە دەرەوە و دەرگاکەم لەدوای خۆم داخست و لێی دوورکەوتمەوە ... دەستم لەسەر دیوارەکە داناو بەرەو ژوورەکەم بەڕێکەوتم
"شتێکی باشە کە دەتوانم دەوروبەرم بناسمەوە لە ڕێگەی دەست لێدانیان ئەگەرنا ئێستا لە وڵاتێکیتر دەبووم"
ئەوەم لە مێشکی خۆمدا وت و کەمێک پێکەنیم بە قسەکەم
.
.
پاش ڕۆیشتنم بۆ ماوەی خولەکێک و نیو گەیشتمە بەردەم ژوورەکەم و دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...