☾︎ 𝑠𝑡𝑎𝑟𝑡 ☽︎

6.8K 510 241
                                    

༒︎ ᵛᵒᵗᵉ & ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ༒︎

༒︎ ᵛᵒᵗᵉ & ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ༒︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




هیوادارم چێژ ببینن لەم چیرۆکە خۆشەویستییە تاریک و ئاڵۆزە..

وە بە پشتگیرییەکانتان دڵخۆشم بکەن و یارمەتیم بەن
کە هەموو پارتەکانتان پێشکەش بکەم....




.
.
.

تێبینی :-

ئەم چیرۆکەی خوارەوە ڕەنگە هەست و سۆزێکی ئاڵۆز   و ورژاندنت پێببەخشێت...

هەڵبژاردەی خۆتە خوێنەریت یاخود نا..

.
.
.
.






✫✫✫










من بۆ ژیانم ڕامئەکرد..

نەمئەزانی کە بۆ کوێ ڕائەکەم تەنها ئەوەندەم ئەزانی کە دەبێ لەوێ دەربچم...

ئەوەندە هیلاک بووم کە سییەکانم ئازاریان هەبوو
چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک
لەگەڵ هەنگاوەکانما قژەکانم ئەجوڵانەوە
ئارەقەیەکی زۆرم کردبوەوە..

ڕوخسار و جەستەم هێشتا ئازاری هەبوو بەهۆی ئەشکەنجەکانەوە..

کەمێک وەستام بۆ ئەوەی هەندێک هەوا هەڵمژم
بە قوڵی هەناسەم هەڵئەکێشا..
بەڵام نەدەبوو بوەستم چونکە لەوانەیە ئێستا پێیان زانیبم و کەسێکیان ناردبێ بەدواما بۆیە دوبارە دەستم کردەوە بە ڕاکردن..

پێویست بوو تا ئەتوانم دوربکەومەوە لەو ماڵە..

ماڵێک کە جگە لە ئازار و مەینەتی هیچی بۆ نەهێنام
هەمیشە ئەمزانی کە ناتوانین تاوەکو کۆتایی پێکەوە بین، بەڵام بەردەوام بە هیوا بووم

من بە دڵم ئەوم خۆشئەویست تەنانەت بە هەڵەکانیشییەوە، چۆن توانی تا ئەو ئاستە بڕوا؟
پێم وابوو ئەویش منی خۆشئەوێ..

ڕێگەکە تاریک بوو بینین سەخت بوو
ڕوناکی سەر شەقامەکە ڕێگە تاریکە چۆڵەکەی کەمێک ڕوناک ئەکردەوە...
تاکە دەنگێک کە ئەمبیست دەنگی ئەو بایەبوو کە درەختەکانی ئەهەژاند لەگەڵ هەناسە قورسەکانم

نەدەبوو کە بوەستم... هەستم ئەکرد کە قاچەکانم لاوازبوون و سییەکانم بە خراپی پێویستیان بە ئۆکسجین بوو، کەوتمە سەر ئەژنۆکانم و بە قوڵی هەناسەم هەڵئەمژی...

یەکسەر فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە لە چاوەکانم
چونکە مێشکم دەستی کرد بە بیرکردنەوە لەو ڕووداوانەی کە ڕوویاندا..

خۆم هەستانەوە بۆ ئەوەی دووبارە ڕابکەم و دوور بکەومەوە لەو ناوچەیە، لە هەمووان، وە لە ئەو..

لەو کاتەدا گوێم لە دەنگی ئۆتۆمبێلێک بوو کە بە خێرایی نزیک ئەبووەوە..

بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک بەرەو ناوەڕاستی ڕێگەکە ڕامکرد بەو هیوایەی یارمەتی لەو کەسە وەربگرم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک بەرەو ناوەڕاستی ڕێگەکە ڕامکرد بەو هیوایەی یارمەتی لەو کەسە وەربگرم..

بەهۆی ڕوناکی ئۆتۆمبێلەکەو دەنگی هۆرنەوە چاوەکانم توند داخست و بە دەستەکانم گوێیەکانم داپۆشی.. چاوەڕێی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەبووم
بەڵام هەموو ئەوەی بیستم دەنگی بەرزی تایەکەبوو بەهۆی ئەوەی بە خێرایی سەیارەکەی وەستاند..

دەستە لەرزۆکەکانم لەلای گوێیەکانمەوە لابرد و چاوەکانم کردەوە..

گوێم لە دەنگی کردنەوەی دەرگەی ئۆتۆمبێلەکە بوو
و دوای ئەوەش دەرگەکەی بە زەبری هێز داخست..

قاچەکانی شۆفێرەکەم بینی کە بەرەو لای من هەنگاویان نا و بە دەنگێکی پیاوانە وتی..

"ئایا تۆ شێتی؟!"

پێش ئەوەی بتوانم سەیری ڕوخساری بکەم هەستم بە سوڕانی سەرم کرد و هەموو شتێکی پێشم تەڵخ بوو تاوەکو چاوەکانم داخران...

***

_________________
______

♠️♦️♠️

♫︎𝑉𝑜𝑡𝑒 & 𝐶𝑜𝑚𝑚𝑒𝑛𝑡♫︎

.
.
.

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now