39

1.5K 254 1.1K
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------







ڕۆژی دواتر کاتێک چاوەکانم کردەوە دووبارە هەستم بە گەرمی جەستەی جۆنگکووک ئەکرد،
بەڵام ئەمجارەیان سەرم لەسەر سنگی بوو و بە قۆڵەکانم لە باوەشم گرتبوو
هەستێکی زۆر ئارامم هەبوو

بەشێک لەمن پێیدەوتم کە وازیلێبهێنم، لەکاتێکا بەشەکەی ترم ئەیوت کە توندتر لە باوەشی بگرم

کەمێک سەرم بەرز کردەوە تاوەکو سەیری بکەم
زۆر بە ئارامی نوستبوو
سەرسام بووم بە جوانی و بێتاوانییەکەی، سەیرێکی لێوە نەرمەکانیم کرد و زیاتر لێی نزیک بوومەوە، بەڵام لەناکاو خۆم وەستاند و ئەوەم بە بیری خۆم هێنایەوە کە ڕقم لێیەتی

بە وریایی و بە هێواشی قۆڵیم لەسەر خۆم لابرد و ویستم هەستمەوە، بەڵام قۆڵی گەڕانەوە دەورم و وایلێکردم کە بە نەرمی پاڵبکەومەوە..

وامزانی کە بە ئاگا هاتووەتەوە بەڵام کاتێک سەیریم کرد بینیم کە هێشتا چاوەکانی داخراون

دووبارە بە هێواشی قۆڵیم لابرد بەو هیوایەی کە بەئاگای نەهێنمەوە،
هەستامەوە و هەناسەیەکی ئاسودەییم هەڵمژی کە لە ژێر دەستی دەرچووم..

خەریک بوو سەرچەفەکە لابدەم بۆ ئەوەی هەستمە سەر پێیەکانم، بەڵام دووبارە هەستم بە قۆڵە بە هێزەکانی کرد لە دەورم ئەمجارەیان توندتر لە باوەشی گرتم و زیاتر لە خۆی نزیکی کردمەوە

لە تەنیشتی پاڵکەوتمەوە و بە خێرایی سەیرم کرد، بینیم کە چاوەکانی داخرابوون و زەردەخەنەیەکی بە فیز لەسەر لێوەکانی بوو

"کورە، ئەگەر وازم لێنهەێنیت...."

بە توندی پاڵم پێوەی نا و زانیم کە بە درێژایی کاتەکە بە ئاگابووە..

"ئەزیزم، هێشتا زۆر زووە"

وتی و چاوەکانی کردەوە و دووبارە قۆڵەکانی لە دەورم دانایەوە..

گـێژاویے خـۆشەوېستۍWhere stories live. Discover now