2

4.8K 675 166
                                        


ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝓋ℴ𝓉 & 𝒸ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉






چەند ڕۆژێک تێپەڕی لەدوای ئەو شەوەی کە یارمەتی ئەو پیاوەم دا، نەم ئەتوانی واز لە بیرکردنەوە لەو بهێنم، شتێک هەبوو لە بارەی ئەو کە منی بە دیلی ئەهێشتەوە، کەسایەتییە بەهێزەکەی بەس بوو بۆ ئەوەی سەرنجت ڕابکێشێت ئەوەندە سەرسام بووم بەو کە ناتوانم ڕونی بکەمەوە.

تەنانەت نەم ئەناسی بەڵام هێشتا هەستم ئەکرد کە ئەتوانم متمانەی پێبکەم.

یان ڕەنگە هەرگیز تووشی پیاوێکی وەک ئەو نەبوبم.

ئەو کوڕانەی کە من لە لادێکەمدا دەمناسین کەمێک ئارامتر بوون و ڕێزیان لەوانی تر ئەگرت، لە سیۆل بە کەمی لەگەڵ کوڕان قسەم ئەکرد بەڵام دەمتوانی جیاوازی نێوانیان ببینم.

نیگەران بووم دەربارەی ئەو، ئایا باشە یان نا هیوادابووم کە باشبێ  پێم سەیربوو چی وایلێکردبوو کە بگات بەو بارودۆخە، بەڵام دەرفەتی ئەوەم نەبوو کە لێی بپرسم.

بەڕاستی ئەمویست لە مێشکم دەریبهێنم بەڵام بەشێکی من دەیویست جارێکی تر بیبینێتەوە، بەڵام سیۆل زۆر گەورەیە و باوەڕ ناکەم کە دەرفەتی ئەوەم بۆ بڕەخسێ کە بیبینمەوە.

هەوڵمدا ئەو بیرکردنەوانە لە مێشکم دەربکەم و سەرنجم خستەوە سەر دەرسەکانم، بەردەوام بووم لە خوێندن تاوەکو گوێم لە دەنگی هاوارکردن بوو کە لە ژووری میوانەکەوە هات.

چاوەکانم فراوان بوون و دڵم بە خێرایی لێیئەدا قەڵەمەکە لە دەستم کەوت و بە پەرۆشی ڕام کرد بۆ ئەوێ کاتێک گەشتم جەستەم لە شوێنی خۆی بەستی.

" نەفرەتی هاوار مەکە یاخود سەرت ئەتەقێنم"

پیاوێکی ڕەشپێستی دەمامکدار هاواری بەسەر هاوژورەکەمدا ئەکرد کە بە بارمتە گرتبووی و چەکێکی لەسەر سەری دانابوو، لەکاتێکا پیاوێکی دیکە بە هەمان شێوە لە تەنیشتی وەستابوو، کە سەیری زەوییەکەم کرد هەناسەم تەنگ بوو کە هاوژورەکەی دیکەمم بینی لەسەر زەویەکە کەوتبوو وادیار بوو کە خنکێنراوە.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now