23

1.9K 307 95
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

Jungkook's P. O. V

نیوەی شەوبوو بە خێراییەکی زۆرەوە لێم ئەخوڕی
بەنێو شەقامە چۆڵەکەدا
تامەزرۆی ئەوەبوم کە بە خێرایی بڕۆمەوە ماڵەوە بۆ لای جەین..

لە ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکەمەوە گڵۆپی شین و سورم ئەبینی ئەوە ئۆتۆمبێلی پۆلیس بوو لە دوامەوە
پێویست بوو کە بوەستم..

ئۆتۆمبێلەکەم وەستاند ئەویش وەستا و لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی و بەرەو لای من هات..
یەکسەر دەستم خستە نێو چاکەتەکەمەوە و چەکەکەی ناویم گرت.. و پەنجەرەکەم کردەوە..

کاتێک هاتە لای پەنجەرەکەو وەستا پرسیم..

"کێشەیەک هەیە ئەفسەر؟"

کاتێک ئەفسەرەکە کەمێک لە ڕوخسارم ورد بوەوە
بە خێرایی ڕەفتاری گۆڕا
دەمتوانی پەشیمانی لەسەر ڕوخساری ببینم بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکەم..

"ئۆهـ.. نەخێر بەڕێز جیۆن.. ببوورە کە تۆم وەستاند تکایە بەسەلامەتی لێبوخڕە و شەوێکی خۆش بەسەر بەرە.."

ئەوەی وت و بە خێرایی سەری نزم کردەوە و بەرە ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆیشت..

پەنجەرەکەم داخست و بزوێنەرەکەم ئیش پێکرد و بە خێرایه گەڕامەوە سەر ڕێگە تاریک و چۆڵەکە..

ئەوە یەکەمجاربوو کە من لەلایەن ئەفسەرێکەوە بوەستێنرێم.. باوکم پیاوی زۆری هەبوو لەناو هێزی پۆلیسدا..
هێزی پۆلیس سیستەمێکی گەندەڵن
ئەوان ئامادەبوون لەگەڵ ئێمە کار بکەن دەمیان دابخەن تەنها لە پێناو پارەدا..

ئۆتۆمبێلی کەم هەبوو لەسەر ڕێگەکە
بەناو ئۆتۆمبێلەکاندا چەپ و ڕاستم ئەکرد و ڕێگەی خۆمم ئەکردەوە بۆ ناوچەکەم...

تەنها ئەمویست بگەم بە ئەو و لەگەڵیبم..

هەرچەندە من ڕێگەپێنەدراو بووم کە بیبینم بەڵام هیچ گرنگیم بەوە نەئەدا..

گـێژاویے خـۆشەوېستۍWhere stories live. Discover now