8

1.6K 275 13
                                    





༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------











جەین لە باڵکۆنی ژوورە هاوبەشەکەی خۆی و جۆنگکووک دانیشتبوو
لە جیهانی ئەودا شتەگەلێکی وەکو ئەمانە ڕوویاننەدەدا تەنها لە تیڤیدا هەبوون
بەڵام ئەوەی کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕوویدا پشتڕاستی کردەوە کە تاوانە ڕاستەقینەکان بەڕاستی چەندەن..

ماریا ڕۆیشت بۆلای بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکات بەڵام جەین هێشتا بێ ئومێد و بێ سۆز بوو
خۆزگەی دەخواست کە ڕاستییەکانی پێبڵێت بەڵام دەیزانی کە نابێت دەمی بکاتەوە

بڕیاریدا بە تەنیا جێیبهێڵێت دەیزانی کە ماوەیەکی دەوێت تاوەکو لە شتەکان تێبگات
پێش ئەوەی لە ژوورەکە دەربچێت بەتانییەکی هێنا بۆ باڵکۆنەکە بۆ ئەوەی لە دەوری جەیندا بیپێچێتەوە

"ماریا"

جەین لەناکاو وتی پێش ئەوەی ماریا هەنگاو بنێتە ژوورەوە بۆ ئەوەی بڕوات

"بۆچی بەردەوام ئەمە بەسەرمدا دێت؟"

ماریا لە باوەشی گرت بۆ ئەوەی دڵنەوایی بکات

"ئای شیرین زۆر داوای لێبوردن ئەکەم"

"ئەمە هەمووی هەڵەی منە"

چاوەکانی جەین فرمێسکیان لێدەهاتە خوارەوە و دەنگی شکابوو..

"ئەگەر من نەڕۆشتبام ئەوا پاسەوانەکان نەدەمردن"

" نا شیرینم ئەوە نییە،تەنها شوێنێکی هەڵەبوو لە کاتێکی هەڵەدا"

جەین هێشتا هەستی بە باشی نەدەکرد سەبارەت بە دۆخەکە باوەڕی نەدەکرد کە ئەم شتانە لە جیهاندا ڕووبدەن، وا دیارە لەوکاتەوەی کە جۆنگکووکی ناسیوە خەڵکی دەوروبەری بەردەوام دەمرن..

گـێژاویے خـۆشەوېستۍWhere stories live. Discover now