༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
★★★✵✵★★★
------------------------------
جۆنگکووک هەر بە بێدەنگ بوو بە درێژایی ڕێگەکە تەنانەت جارێکیش سەیری نەکردم..
کاتێک گەیشتینە ماڵەوە ئاهێکی قوڵی کێشا
و ڕووی سوڕاند و سەیری کردم
هەستم بە ترس ئەکرد لە سەیرکردنی
بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت قسەبکات بە خێرایی پشتێنەکەم لێکردەوە و ڕۆیشتمە دەرەوە..
بە ڕاکردن بەرەو ژوورەکەمان ڕۆیشتم و هەستم بە زەبرێکی زۆر ئەکرد
سەرم سوڕمابوو نەمدەزانی باوەڕ بەچی بکەم
زۆری نەخایاند جۆنگکووک بە ئارامی هاتە ژوورەوە..
چۆن لە ئێستادا ئەوەندە ئارامە؟
"ئەو ژنە شێتە"
ج
ۆنگکووک بە سادەیی وتی
"ئەوە ڕاستە؟"
بە هێمنی وتم و هەوڵمئەدا کە دەنگم نەشکێت..
"ها؟"
جۆنگکووک ڕووی لێکردم و کەمێک سەرسوڕماو و توڕە دەرئەکەوت..
"ئەوە ڕاستە؟"
دووبارە پرسیمەوە، دەنگم ئەلەرزی و چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون..
"لەبارەی کارەکەمەوە لێم مەپرسە"
توڕەیی لە دەنگیدا دیاربوو
بە توندی دەستی خستە سەر مێزەکەی نزیکی..
" هەرگیز پرسیارم لێ مەکە دەربارەی کارە نەفرەتییەکەم!"
هاواری کرد کاتێک بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە هەموو شتەکانی سەر مێزەکەی فڕێدایە سەر زەوی
جۆنگکووک مشتی توند کرد و بە خێرایی هەناسەی دەدا زۆر هەوڵی ئەدا کە لەسەر خۆی بمێنێتەوە
پاشان جگەرەیەکی دەرهێنا و دایگیرساند..
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
