9

1.3K 221 11
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------








دوو هەفتە بەسەر هاوسەرگیرییەکەماندا تێپەڕی

هێشتا نەمدەتوانی کە لەگەڵیبم.. بەڵام ئەگەر منیش بمویستایە ئەو بەشێوەیەکی سەیر زیاتر لە جاران سەرقاڵ بوو هەموو شەوێک درەنگ دەهاتەوە ماڵەوە و ماندوو بوو هەندێکجار سەرخۆشبوو یاخود هەر نەدەهاتەوە
پێی دەوتم کە هەمووی بەهۆی کارەوەیە..

منیش باوەڕم پێیکرد

بیرم لەوەدەکردەوە کە دوای هاوسەرگیرییەکەمان هەموو ڕۆژێک پێکەوە بەسەرئەبەین بەڵام وانەبوو لەکاتەوە زۆر کەم کاتم لەگەڵیدا بەسەر بردبوو
تەنانەت پێموانییە کە بچین بۆ مانگی هەنگوینی بەوپێیەی هیچی لەو بارەیەوە باس ناکردووە..

لە ئێستادا سێ ڕۆژە لە دایگوە بۆ گەشتێکی بازرگانی
دەبوو ئەمڕۆ بگەڕێتەوە زۆر دڵخۆشبووم بەوەی کە دەیبینمەوە..

کاتەکانم لەلای باخچەکەی ماڵەوە بەسەردەبرد
بڕیارمدا هەندێک گوڵ لێبکەمەوە و دەستە گوڵێک بۆ جۆنگکووک دروست بکەم تا بەخێرهاتنی بکەم بۆ
گەڕانەوەی..

بەردەوامبووم لە سوڕانەوە بەدەوری باخچە جوانەکەدا..

"بەیانیت باش جەین"

بەو دەنگە لەناکاوە سەرم سوڕما

"ئۆهـ.. تایهیۆنگ"

هەوڵمدا خۆم ئارام بکەمەوە لە دەرکەوتنە لەناکاوەکەی

"سڵاو..بەیانی تۆش باش"

زەردەخەنەیەکی کرد بە کاردانەوەکەم پاشان نیگاکانی ڕۆیشتە سەر گوڵەکانی ناو دەستم..

"خەریکی چی دەکەیت؟"

"من تەنها گوڵم لێدەکردەوە بۆ جۆنگکووک"

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐌𝐚𝐳𝐞||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now